ناس كورد-
بەهۆی سوتان و کەوتنەخوارەوەی باڵۆنێک لە ئەمەریکا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بەرینداربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی ئەمەریکا ( 26ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " لەولایەتی نیومەکسیکۆ باڵۆنێک بەهۆی خێرایی و تووندی با-وە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بەتاوەر و هێڵی گۆاستنەوەی کارەبا، بۆیە لەئەنجامدا سوتاوە و دواتر کەوتووەتە خوارەوە".
ئاماژە بەوەشکرد، "ڕووداوەکە پاش نیوەڕوی ئەمڕۆ لە ناوچەی ( الباکرکی) ولایەتی نیومەکسیکۆ ڕوویداوە و لەئاکامدا چوارکەس گیان لەدەستداوە کە یەکێکیان کاپتنی باڵۆنەکە بووە و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربووە".