ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێکی تەمەن 16 ساڵان گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەری کە ئاسەواری پەت بە ملیەوە دیارە و بەوتەی کەسوکارەکەی خۆی خنکاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (شەممە 26ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "ڪاتژمێر 9:00ی ی ئەمشەو تەرمی گەنجێکی تەمەن 16 ساڵان بەناوی ( ش، ع، م) لە ڕەنگەزی نێر گەیەندرایە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ڪە شوێنەواری پەت بە ملیەوە دیارە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی ڪەسوڪارەکەی، گەنجەکە لەماڵەڪەی خۆیدا لە ناوچەی تیتۆڪە بە پەت خۆی هەڵواسیوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدستداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە ئێستادا تەرمی ناوبراو توێڪاری بۆتەرمەڪەی ئەنجام دەدرێت و ڕێڪاری یاسایی گیرایەبەر ولێڪۆڵینەوەی وورد دەستی پێ ڪردووە بە مەبەستی زانینی هۆڪاری ڕاستەقینەی ڕووداوەڪە."