گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دواى ئابڕووچوونە سێکسییەکەى وەزیرى تەندروستیى بەڕیتانیا دەستى لەکارکێشایەوە

2021.06.26 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
دواى ئابڕووچوونە سێکسییەکەى وەزیرى تەندروستیى بەڕیتانیا دەستى لەکارکێشایەوە

ناس کورد- 

دواى ئاشکرابوونى ئابڕوچۆنێکى سێکسى لەگەڵ یاریدەدەرێکى، مات هانکوک، وەزیرى تەندروستیى بەریتانیا بەهۆى زۆرى پەستانەکانەوە بۆ سەرى دەستى لەکار کێشایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژامەى "زە سەن"ى بەرتیانى (26ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، دواى بڵاوبوونەوەى وێنەى مات هانکوک وەزیرى تەندروستى بەرتیانیا کە تێیدا دەردەکەوێت، جینا کولادانجیلۆى یاریدەدەرى ماچ دەکات و باوەشى پێدا دەکات، ڕاى گشتى بەریتانیاى خرۆشا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فشار بۆ سەر ئەو وەزیرە دەستیان پێکردوو و تۆمەتباریان دەرکرد بەوەى کە یاساکانى دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى پێشێلکردووە ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى کە خۆى وەزیرى پەروەردەیە، بەهۆى ئەوەشەوە ناوبراو دەستى لەکارکێشاوەتەوە.

 

باس لەوەشکراوە، ئەمەش دواى ئەوەدێت کە پێشتریش چەندین تۆمەتى تر ئاڕاستەى هانکوک کراون، لەوانەش شاردنەوەى ڕاستیەکانى تایبەت بە بارودۆخى کۆرۆنا لە بەریتانیا و بەکارهێنانى پارەى گشتى بۆ دامەزراندنى کولادانجیلۆ لە ساڵى 2020، هەروەها ڕەزامەندیدان لەسەر گرێبەستى پزیشکى لە بەرژەوەندى براى یاریدەدەرەکەى، هەروەها گرێبەستێکى پشکنینى کۆرۆناى داوەتە دراوسێیەکى کە سودێکى دارایى زۆرى لێ بینیوە.

 

زە سەن ڕونیشیکردووەتەوە، دواى ئەو تۆمەتانە و دەرکەوتنى ئابڕوچونێکى نوێ دەنگەکان بۆ دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى زیادیان کرد، هەروەها لاى خۆیەوە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیران ئاماژەى بەوەدابوو، کە ناوبراو داواى لێبوردنى کردووە و لێبوردنەکەى قبوڵکراوە.

 

بڕیارەکەى جۆنسۆن حزبى کرێکارانى توڕەکرد و تۆمەتباریان کرد بەوەى، کەسایەتییەکى لاوازى هەیە و بەپێویستیشیان زانیبوو کە ئەو مەلەفە دانەخرێت و پەردەپۆش نەکرێت، بەپێى سەرژمێریەکانى کۆمپانیاى ساڤانتا کۆمریس، 58%ى بەریتانییەکان پێیان وابوو کە پێویستە وەزیرى تەندروستى دەست لەکاربکێشێتەوە.