گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسی وەیسی بارزانی دەکەن

کەسوکاری ئەو مێردمنداڵەی لە هەولێر کوژرا: پێیان وتین دژەتیرۆر کوڕەکەتانی کوشتووە

2021.06.26 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
کەسوکاری ئەو مێردمنداڵەی لە هەولێر کوژرا: پێیان وتین دژەتیرۆر کوڕەکەتانی کوشتووە

ناس کورد-

كەسوكاری ئەو مێردمنداڵەی نزیکەی 20 ڕۆژ لەمەوبەر لە سنوری دەشتی هەولێر لە ڕووداوێكدا كوژرا، دەڵێن، هەوڵ دەدرێت دۆسیەكە دابخرێت، دەشڵێن، پێیان وتوون، دژەتیرۆر کوڕەکەیانی کوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەرواری 9ی حوزەیرانی 2021، لە سنوری دەشتی هەولێر لە ڕووداوێکی نادیاردا مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان کوژرا و تائێستا وردەکاریی ڕووداوەکە ئاشکرانەکراوە.

 

برایەکی ئەو مێردمنداڵە (شەممە 26ی حوزەیرانی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ڕۆژی 9ی ئەم مانگە چەند كەسێك بە ماتۆڕ هەواڵی كوژرانی براكەمیان پێ گەیاندم، كاتێك چوومە بنكەی پۆلیس، بەڕێوەبەری بنكە پێی وتم، براكەت لەگەڵ كەسێكی دیكە لە مەفرەزەی هاوبەشیانداوە و دژەتیرۆر براكەتیان كوشتووە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دواتر چوومە پزیشکی دادوەری و هەموو شتێک تەواو بوو، من بۆ بەڵگە بە گرتەی ڤیدیۆیی لامە کە تەرمی براکەم حەوت گولـلەی پێوەبووە، جگە لەوەی شوێنی قەمەش لێی درابوو بە 18 تەقەڵ دوورابووەوە."

 

ئەوەشی ئاشکراکرد، "بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر پێی وتین، ڕاگەیاندنەکان تێمەگەیەنن، شیخ وەیسی بارزانی خۆی لەسەر خەتە، هەم لە پزیشکی دادوەریش وتیان ڕاگەیاندنەکان تێمەگەیەنن بۆخۆتان خراپە، ئێمەش تەرمەکەمان وەرگرتەوە و بەخاکمان سپارد."

 

باسی لەوەشکرد، "براکەم لە پێشەوە گولـلەی لێدراوە و لەسەری دراوە، ئەگەر لە مەفرەزە هەڵبهاتایە دەبوو لە دواوە لێی بدرایە، هەروەها پاش 15 کاتژمێر لەڕێگەی دوو کەسی مەدەنییەوە پێیان وتووین کوڕەکەتان کوژراوە، هەروەها کوڕەکەی ئێمە ئۆتۆمبێلی پێنییە و هاوڕێکەشی سەلامەتە بۆیە گومانمان لە ڕووداوەکە هەیە."

 

ڕوونیشیکردەوە، " ئێستاش كەس ئامادە نیە لەسەر دۆسیەكە بێتە دادگا و شایەتی لەسەر ڕووداوەكە بدات و هەوڵ دەدرێت دۆسیەكە دابخرێت."