گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری و وردەکاریی

ئەمریکا ڕاپۆرتەکەی لەبارەى ڕاستی بوونەوەرە ئاسمانییەکان بڵاوکردەوە

2021.06.26 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ڕاپۆرتەکەی لەبارەى ڕاستی بوونەوەرە ئاسمانییەکان بڵاوکردەوە

ناس کورد-

دەزگا هەواڵگریی ئەمەریکا (سی ئای ئەی) ڕاپۆرتێکى لەسەر بینینى بوونەوەرە نامۆ ئاسمانییەکان لەلایەن فڕۆکەوانە سەربازییەکانى ئەمەریکاوە بڵاو کردەوە کە تاچەند دەیەیەک ئەو پرسە درکاندنى هەر جۆرە زانیاریەک لەبارەیەوە قەدەغە کراوبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، دەزگاى هەواڵگرى چەند بەڵگەیەکى ئاشکراى بڵاوکردووەتەوە کە حکومەتى ئەمەریکا دانى بە بینینى تەنە نامۆکاندا ناوە لەلایەن فڕۆکەوانە دەریایى و ئاساییەکانى و ئەوەش مایەى بەدواداچوونە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، حکومەت بەدواداچوونى بۆ ئەنجامى 144 ڕاپۆرت لەو بارەیەوە کراوە کە ناوى ناوە (دیاردەى ئاسمانى نەزانراوە)، لەو ڕاپۆرتانەشدا توێژەران نەگەیشتوون بەهیچ بەڵگەیەک کە ئەو بینراوانە ئەوە بەڵگەبن لەسەر بوونی ژیان لە دەرەوەى هەسارەى زەوى یاخود ئەوانە نیشانەى پێشکەوتنێکى گەورەى نەیارەکانى ئەمەریکا بێت لەوانە ڕوسیا و چین.

 

بەرپرسێکى باڵاى ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانى وڵاتەکەى وتووە، لەنێوان ئەو 144 ڕاپۆرتەى کە مامەڵەى لەگەڵدا دەکەن، هیچ ئاماژەیەکى ڕوون نییە بۆئەوەى ژیانی تر هەبێت لە دەرەوەی زەوی بەڵام تا ئەو شوێنەى بەڵگەکان بیانبات لەگەڵیدا دەڕۆن.

بالفيديو CNN عن ظاهرة الأجسام الطائرة الغامضة : بعد طول انتظار الاستخبارات  الأمريكية تصدر تقريرها . موقع إضاءات الإخباري

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەموو توێژەران لەو باوەڕەدان کە زۆربەى ئەو تەنە بینراوانە شتى مادین نەک بوونەوەر.


وتووشیەتى، بڕواى تەواویشیان بەوەیە کە ئەوەى بینوویانە تەنها ئاماژەى دەزگاى هەستەوەرى نەبووە بەڵکو ئەو بینراوانە هەن و بینراون و نزیکەى 80 ڕوداویشیان تۆمار کراوە لەلایەن دەزگا هەستەوەرییەکانەوە و توێژەرانیش پێیان وایە 11 حاڵەتیان خەریک بووە پێکدادان لەگەڵ تیمى ئاسمانى ئەمەریکا دروستبکەن.


دواى چەند ساڵێک ناکۆکى ناوخۆیى
دواى ساڵانێک لە ناکۆکى ناوخۆى واشنتۆن و بە ڕۆتیناتى ناو پنتاگۆن و هەروەها فشارى چەند کۆنگرێسمانێکى دیاریکراو خەریکە کۆشکى سپى پرسەکە بەجدى وەردەگرێت کە پێشتر لە پەراوێزدا مامەڵەى لەگەڵدا کردووە.


بەلاى یاساناسان و ئەندامانى هەواڵگرى و سوپاوە ئەوانەى کار لەسەر دیاردە ئاسمانییەکان دەکەن پشتگوێ خستنى بێ پاساوە، نیگەرانیەکانیان تەنها ئەوە نییە کە بونەوەرى ئاسمانى دێنە سەر زەوى بەڵکو ئەوەیە کە نەیارەکانى ئەمەریکا لەوانە ڕوسیا و چین ڕەنگە چەند نەوەیەکى تەکنەلۆژیا بەدەستبخەن لەبوارى ئاسمانیى ئەمەریکادا نەناسرێنەوە.


ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکان کە ئەگەرى ئەوە هەیە ئەو ڕاپۆرتە هیواى کۆمەڵێک زانا لەبار ببات کە لەو هیوایەدا بوون بتوانن بەڵگەیەکى دڵنیاکەرەوە بدەنە حکومەتى ئەمەریکا کە پەیوەندییان لەگەڵ ژیانى دەرەوەى هەسارەى زەوییدا گرتووە.


مارکۆ پیو، سیناتۆرى کۆمارییەکان لە ئەنجومەنى پیرانى ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، چەندین ساڵە ژمارەیەک لە ژنان و پیاوان کە بڕوایان بەخۆیان هەیە بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان زانیاریانداوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەى تەنى ئاسمانى کە توانایەکى زۆریان هەیە و بۆماوەى چەند ساڵێکى زۆریش ترس و دڵەڕاوکێ ئەوانە شاردراوەتەوە و گاڵتەشیان پێکراوە.



لیژنەى هەواڵگرى لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەو ڕاپۆرتە هەنگاوێکى پڕبایەخە بۆ پۆڵێنکردنى ئەو ڕوداوانە، بەڵام هەنگاوێکى یەکەمە و وەزارەتى بەرگرى و دەزگاى هەواڵگریش کارى جدى دەکەن بۆ ئەوەى زیاتر لەوە تێبگەن کە ئەو هەڕەشە ئاسمانییانە تاچەندە دەبێتە سەرچاوەى نیگەرانیەکى مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیى.


ئەگەر ئەو تەنە بینراوانە بەرهەمى تەکنەلۆژیاى چینى یاخود ڕوسی بن یاخود جۆرێک بن لە فڕۆکە و سیتمێکى تەکنەلۆژى و ڕادارى ئەمەریکا نەتوانێت ئاشکرایان بکەن ئەوا نایانەوێت ئەوە بدرکێنن کە ئەوە چى دەکەن و چى ناکەن.


جیم هیمز، پەرلەمانتارى دیموکراتەکان و ئەندامى لیژنەى هەواڵگریی پەرلەمان ڕایگەیاندووە، زۆر لەو کارەدا هەستیارن، ئەگەر ئەوە دوژمن بێت ئەوا تۆ دەتەوێت بەوریابێت لەسەر ئەو قسەیەى کە دەڵێێت ئێمە دەزانین و ئەوەش نازانین، ڕاپۆرتەکە بەوە ڕازى نییە.


بەرپرسە ئەمەریکیەکە باسى لەوەش کردووە، لایەنگیریەک لە ڕاپۆرتەکاندا هەیە بەتایبەت لە کۆمەڵێک داتادا کە ئەو توێژەرانە خستوویانەتە ڕوو.


ئەوەشى خستووەتەڕوو، توێژەران هەوڵیانداوە کە 144 تەن پۆلێن بکەن بۆ پێنج چین، ئەوانیش شڵەژاویەکى ئاسمانى وەکو باڵندە و باڵۆنەکانى کەشوهەوا، دیاردەکانى بەرگە هەواى سروشتى، بەرنامەى پێشخستنى پیشەسازى ئەمەریکا، یاخود سیستمى نەیارە بیانییەکانى ئەمەریکا.


دەشڵێت، چەند دیاردەیەکى فراوان هەیە کە تێبینیان کردووە خستویانەتە کۆتایى ئەو چینە دیاردە نەزانراوانەوە کە تەنها یەک ڕاڤە هەڵناگرن.


بەڵام لە 143 دیاردەدا ڕوونکردنەوەى تەواوى لەبارەوە نەدراوە و توێژەران بەڵگەى پێوییستیان لەسەر پۆڵێنبەندى ئەو تەنە بینراوانە نەخستووەتە ڕوو، بەتایبەت لەلایەن ئەندیازارانى هونەرییەوە نەپشکێنراوە و تەنها بیروەریەکى فڕۆکەوانەکانە.

ڕاپۆرتێک کە پرسیارى زۆرى وروژاندووە
ڕاپۆرتەکان هیچ بەڵگەیەکى ڤیدیۆى بۆ بینینى تەنە ئاسمانییەکان لەخۆنەگرتووە، سەرچاوەیەکیش لەکۆنگرێسى ئەمەریکاوە ڕایگەیاندووە، ڕاپۆرتەکان پرسیارى زۆریان بەدواى خۆیاندا وروژاندووە وەکو لەوەى وەڵامیان لەخۆگرتبێت.

چاوپێکەوتنەکانى پێشووى بەرپرسانى ئەمەریکا لەگەڵ ئەو بەڵگانەى کە CNN خستنیە ڕوو، باسى لە کەرتى سەربازى و هەواڵگرى ئەمەریکا کرد لەسەر هەوڵەکانى لابردنى پرسێک لە دونیاى ئەندێشەى زانستیەوە بۆ بینینى لێکەوتەکانى بەسەر ئاسایشى ئەمەریکاوە.


تا ئێستا چەند سەرچاوەیەکیش ئەوەیان بە CNNى ڕاگەیاندووە، حکومەت بەبێ فشارى یاسادانەران بۆ ئەو ڕاپۆرتە نەجوڵێنراون و کۆمارى و دیموکراتیەکانیش بایەخیان بەو پرسە داوە.


لابردنى دۆخى نیگەرانى و بێزارکردن لەگفتوگۆکردنى جدى فڕۆکەوانەکان لەسەر ئەو دیاردانە ئامانجى یاسادانەرەکان بوو کاتێک ساڵى 2020 یاسایەک دەرچوو کە داواى لەپنتاگۆن و دەزگاى هەواڵگرى کرد زانیارى زیاتر لەسەر تەنە ئاسمانییە نەزانراوەکان پێشکەش بکەن، وردەکارییەکانیش تا ماوەیەک پێش ئێستا هەر لەپەنهاندا مابوونەوە.