گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

  جارێكی دیکە چاومان بە پۆستی پارێزگاری كەركوك ناكەوێتەوە

 جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی: هۆکاری سەرەکی کێشەکانی کەرکوک یەکێتی و پارتین

2019.03.10 - 17:53
 جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی: هۆکاری سەرەکی کێشەکانی کەرکوک یەکێتی و پارتین

 

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك هۆکاری دانەنانی پارێزگاری کەرکوک و کێشەکانی پارێزگاکەی بۆ هەردوو حیزبی پارتی و یەکێتی گەڕاندەوە.

مامۆستا غەفور جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "هۆكاری سەرەكی كێشەكانی كورد لە كەركوك، یەكێتی و پارتین، چونكە ڕێكناكەون، بە تایبەت پرسی یەكلانەكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك" .

 

وتیشی: "لەبەر ئەوەی یەكێتی و پارتی یەكدەنگ نین، نەتەوەكانی تریش ئەوەیان بە هەل زانیوە و لە بەرژەوەندی خۆیان بەكاریانهێناوە" .

بەڕای جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی، 26 کورسیەکەی كورد لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك "هیچ سودیكی بۆ كورد نەبووە".

 

مامۆستا غەفور ئەوەشی وت: "زۆر بەداخەوە لە دوای 16ی ئۆكتوبەرەوە، تا ئەم ساتە،  كورد نەیتوانیوە دەنگی نیوەی ئەندامەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە یەکبخات".

"من زۆر ڕەشبینم، جارێكی تریش چاومان بە پارێزگاری كەركوك ناكەوێتەوە، ئەگەر ماڵی خۆمان ڕیكنەخەینەوە، توركمانەكانی كركوكیش شارەكە بە شاری خۆیان وعەرەبەكان دەزانن، دان بە بوونی كوردیشدا نانێن لە كەركوك و ئامادە نین لە گەڵ كوردا بژین" جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك وای وت.