گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری لەبارەى تەقینەوەکانی دەوروبەری هەولێر

2021.06.26 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەبارەى تەقینەوەکانی دەوروبەری هەولێر

ناس كورد-

بەپێی زانیارییەکانی میدیای سەرۆکى حکومەتی هەرێم، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ موشەک لە سنووری هەولێر کەوتنە خوارەوە و یەکێک لە موشەکەکان بەر ماڵی هاوڵاتییەک کەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی کوردستان 24 لە هەواڵێکیدا (26ی حوزەیرانی 2021) دەڵێت، موشەکەکان لە دەرووبەری هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و تائێستا نەزانراوە لە کوێ ئاڕاستە کراون.

 

ڕوونیکردەوە، "یەکێک لە موشەکەکان لە گوندی سێوەلەی کەوتووەتە خوارەوە و بەر ماڵێک کەوتووە و نەتەقیوەتەوە، تەنها زیانی ماددی هەبووە، دوو موشەکەکەی دیکەش لە دەربەندی گۆمەسپان کەوتوونەتە خوارەوە،و تەنها یەکێکیان تەقیوەتەوە".

تائێستا هیچ لایەنی فەرمی ئیداری و ئەمنی زانیارییان لەبارەى سروشتی تەقینەوەکانەوە بڵاونەکردووەتەوە و قسە بۆ میدیاکان ناکەن.