گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکێکی خەمبار

دایکێک یەک مانگ لەگەڵ تەرمی منداڵەکەیدا دەژی

2021.06.26 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
دایکێک یەک مانگ لەگەڵ تەرمی منداڵەکەیدا دەژی

ناس کورد-

ژنێکى بەریتانى دواى ئەوەى مناڵە چەند مانگانەکەى دەمرێت، بۆ ماوەی یەک مانگ تەرمەکەى دەباتەوە ماڵەوە و لەگەڵیدا دەژی و چیرۆکى بۆ دەخوێنێتەوە و گۆرانیشى بۆ دەڵێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى The Sunى بەریتانى بڵاوى کردەوە، ژنێک لەدواى ئەوەى مناڵەکەى کە تەمەنى چەند مانگێکى کەم دەبێت و دەمرێت، ناتوانێت بەجێبهێڵێت و بەگۆڕستانى بسپێرێت، بۆیە بەپێی یاسا ڕووفاتەکەى وەردەگرێتەوە و بۆماوەى یەک مانگ لەگەڵیدا دەژیت و لەو ماوەیەشدا چیرۆکى بۆ دەخوێنێتەوە و یارى لەگەڵدا دەکات.


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ڕێگەدراوە بە ئیمى دۆتچى تەمەن 25 ساڵ کچە مردووەکەى بەناوى ئەلیسیاى ماى بباتەوە بۆ ماڵەوە کە لە 26ى مانگى نیسانى ڕابردوو کۆچى دواى کردووە و کێشکێى کەمیشى هەبووە.

 

ئیمى بەگۆڤارى Fabulous ڕاگەیاندووە، توانیوویەتى بچێتە مەیتخانەکە و تەرمەکە وەربگرێتەوە کە لە ناو تابوتێکی تایبەتتدایە و ڕێگە لە تێکچوونى دەگرێت و ئەوەش دەرفەتێکى بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەى یادگاریەکى بێ سنورى لەگەڵ تۆمار بکات، چەند کاتژمێرێک چیرۆکى شەڕى ئەستیرەکانى بۆ گێڕاوەتەوە و لەگەڵیدا پیاسەى کردووە لەناو ماڵدا و گۆرانى بۆ وتووە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئیمى کە لەندەن دەژیت چەندین وێنەى لەگەڵ مناڵەکەیدا گرتووە گرنگترینیان ئەوە بووە هەفتەیەک بەتەنیشیت مناڵە مردووەکەى لە سەرەتادا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و دواتریش بردویەتیە ماڵەوە.


ئیمى ئەوەشى بە گۆڤارەکە وتووە، "هەرگیز ئەم وێنەیە تەواو نابێت، بەڵام ڕاستیەکەى دەتوانم نیوەى دروستبکەم و بەشێک لەدڵمى پێوەگیرۆدە بکەم، وەهاش بۆى دەچووم دڵم لەگەڵ مناڵەکەمدا بەهیواشى مردبێت".

 

ئیمى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، بیرۆکەى مانەوەى لەگەڵ مناڵە مردووەکەیدا ڕەنگە بەلاى هەمووانەوە باش نەبێت بەڵام دەتوانن لەگەڵ خەمەکاندا بەشێوەى جیاواز بژین و کە بردویەتە ماڵەوە ڕۆڵى دایکانەى خۆى لەگەڵدا گێڕاوە.

 

ئەو دایکە خەمبارە وتووشیەتى، ئێستا وێنەى مناڵەکەى لە ژوورەکەیدا لە شادى پڕى دەکات، کاتێک دەیبنێت چەند شتێک موڵکى ئەوە لەژوورەکەدا، هەستێکى واى لەلا دروست دەکات کە گەشتەکەى زیاتر تەواو دەبێت.


بەپێى ڕۆژنامەکە، دواى ڕوداوەکە یەکێک لە پەرستارەکان زۆر نیگەران بووە لە ڕوداوەکەى ئیمى و بۆ ئەوەى چیتر ئیمى سەردانى مەیتخانە نەکات کە شوێنێک بۆ ئەو خێزانانە تەرخانکراوە کات لەگەڵ مناڵەکانیان بەسەر بەرن، پەرستارەکە بۆ ماوەى 12 ڕۆژ مناڵەکەى خۆى داوەتە ئیمى بیباتەوە ماڵ پێش ئەوەى تەرمى مناڵەکەى خۆى بەخاک بسپێردرێت.