گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەسەر جوڵەی هێزەکان ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد

2019.06.18 - 21:58
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەسەر جوڵەی هێزەکان ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس-کورد فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ژمارەیەک بڕیاری دەربارەی جموجوڵی هێزە بیانییەکان لە ناو عێراق لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی دەرکرد. . لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2019، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند "ڕێگە بە هیچ هێزێکی بیانی نادرێت، هەر جموجوڵێک لەسەر خاکی عێراق بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە حکومەتی فیدڕاڵی ئەنجام بدات." . هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، "ڕێگری دەکرێت لە هەر دەوڵەتێک جموجوڵ و چالاکی ئەنجامبدات لە دژی هەر لایەکی تر، جا ئەو لایەنە دەوڵەتێکی دراوسێ بێت، یاخود بوونی هەر هێزێکی بیانی بێت ." . هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ڕێگەی بە هیچ هێزێک نادرێت لە دەرەوە یان ناوەوەی هێزە چەکدارەکان بێت هەر چالاکیەک ئەنجام بدات بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی فیدڕاڵی. . لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ڕێگە نادرێت بەوهێزانەی کە لە چوارچێوەی هێزە سەربازییەکانی عێراقن بە هیچ شێوەیەک جوڵە بکەن، ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدن، عەمباریان هەبێت  یان پێشەسازی تایبەت بە خۆیان هەبێت. . لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئەو دۆخەی بەسەر عێراقدا تێپەڕی، بووە هۆکارێک بۆ درووستبوونی ژمارەیەک گرووپی چەکدار کە بەشێوەیەکی نابەجێ لە دەرەوی کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی عێراقدا ڕەفتاردەکەن، لە ئێستادا  دەوڵەت پێگە وتوانای بەهێزبووە، بۆیە دەبێت خاوەنی سەروەری خاکی خۆی بێت."