ناس کورد-
چەند شوێنەوارناسێکی ڕوسی دۆزینەوەی شارێکی دێرینیان لە باشووری عێراق ڕاگەیاند کە تەمەنی چوار هەزار ساڵ دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری هەرێم چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، شوێنەوارناسان دەستیان کرد بە تۆژینەوەی باڵەخانە نزیکەکانی "تەل دحێلە" لە پارێزگای زیقاری باشوری عێراق و ئەو شوێنە نیشتەجێبوونە کۆنەیان دۆزییەوە.
دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەو ناوچەیە لە نیوەی هەزارەی دووەم و هەزارەی یەکەم بەر لە زایین بوونی هەبووبێت، واتا لە نزیکەی چوار هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.