گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم: بەمنزیکانە بەغدا پارە رەوانە دەکات

2021.06.25 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: بەمنزیکانە بەغدا پارە رەوانە دەکات

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەم نزیکانە بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتى عێراقەوە رەوانەى هەرێمى کوردستان دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل ئەمڕۆ هەینى بە تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى راگەیاند، حكومه‌ت پابه‌نده‌ هه‌ر ٣٠ رۆژ جارێك مووچه‌ بدات و ئه‌مرۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران كرا.

 

وتیشى به‌منزیكانه‌ بڕە پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

 

جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پڕۆژه‌ بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق 15 ى حوزەیرانى 2021 بڕیاریدا بڕى ترلیۆنێک و 200 ملیار دینار وەک پشکى شەش مانگى رابردووى هەرێم بنێرێت، لەگەڵ ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانە، بەڵام هێشتا هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە.

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ٢٤ى حوزەیرانى ٢٠٢١ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى عێراقییەى فەرمى وتى "گەلى کورد گەلى ئێمەیە، پشکى هەرێممان خەرجنەکردووە، بەڵکو ئەوەى دەینێرین پێشینەیە بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران".  

  

وتیشى "ناکرێت فەرمانبەرانى هەرێم بێ موچە بن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بوجە نییە، بەڵکو پێشینەیەکە لە پشکى هەرێم دەبڕدرێت بەپێی حسابەکانى دیوانى چاودێرى دارایی هەردوولا".  

  

کازمى باسى لەوەشکرد، ئەو قسانەى دژى ناردنى پارەکە دەکرێن، ئامانجى سیاسی هەیە و بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنە.