گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى نوێى کازمى لەبارەى نرخى دۆلار

2021.06.24 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێى کازمى لەبارەى نرخى دۆلار

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، حکومەتەکانى پێشوو لەساڵى 2012 ەوە نیازى بەرزکرنەوەى نرخى دۆلاریان هەبووە، بەڵام ئەوان ئەو هەنگاوەیان ناوە بۆ چارەسەرى دۆخى قەیراناوى ئابورى وڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى عێراقییەى فەرمى وتى "دۆخى ئابورى کاتێک دەتەوێت چارەسەرى بکەیت بەدەر نییە لە بوونى زیان، عێراق ماوەى زیاتر لە 50 ساڵە روبەڕووى دۆخى لەم شێوەیە نەبووەتەوە و هەوڵى چارەسەرکردنى قەیرانەکە نەدراوە".

 

وتیشى "نرخى دۆلارمان بەرزکردەوە، بەڵام دوو ملیار دینارمان تەرخانکرد بۆ پشتیوانى لە نرخى کەلوپەلى خۆراکى و خێزانە هەژارەکان".

 

کازمى باسى لەوەشکرد، لە وەرەقەى سپى چاکسازیی بەڕێژەى 70% پشتیان بە نەوت بەستووە لەکاتێکدا پێشتر بەڕێژەى 90% پشت بە نەوت بەسترابوو.

 

رونیشیکردەوە "وەرەقەى سپى چاکسازیی عێراق بۆ ماوەى پێنج ساڵ دەپارێزێت".

 

لەبارەى بەشدارینەکردنى هەڵبژاردن، کازمى رایگەیاند، هەر لەسەرەتاوە ئەو بڕیارەیداوە، سەرۆک وەزیران پێویستە هەڵبژێردراو بێت بۆ ئەوەى بەرپرسیارێتى شکست لەئەستۆ بگرێت.

 

جەختیشیکردەوە، ئاڵنگارى گەورەى بەردەم عێراق پرسی گەندەڵییە، کەوتنى موسڵ بەهۆى گەندەڵى و مەحسوبیەتەوە بوو، حکومەت سورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى.