گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران هەوڵ دەدات کۆبوونەوەی ئۆپێک دوانەخرێت

وەزیری نەوتی ئێران: بارودۆخی بازاڕی نەوت لە بەرژەوەندى کەسدا نییە

2019.06.18 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی ئێران: بارودۆخی بازاڕی نەوت لە بەرژەوەندى کەسدا نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس -کورد وەزیری نەوتى ئێران ڕایگەیاند: "بارودۆخی بازاڕی نەوتى جیهان، لە بەرژەوەندى کەسدا نییە و بەشێک لە دراوسێکانیش بازاڕەکە دەشێوێنن." . دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەلێکساندەر نۆڤاک وەزیری وزەى ڕوسیا لە تاران، بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتى ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "بارودۆخی بازاڕی نەوتى جیهان لە بەرژەوەندى کەسدا نییە و کەوتووەتەژێر کاریگەریی سیاسەتەوە." . زەنگە ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێک لە میدیا جیهانیەکان کە لە ژێر کاریگەری ئەمریکا و ئیسرائیلدان کاریگەریان لەسەر نرخی نەوت هەبووە. . وتیشی: "بازاڕی نەوت جێگیر نییە و فشەڵە، بەشێک لە دراوسێکانیشمان لە ناوچەکەدا بازاڕەکە دەشێوێنن. ئەم بارودۆخانەش لەسەر هەردوو ئاستی کورتمەودا و درێژخایەن لەبەرژەوەندى کەسدا نیە." . وەزیری نەوتى ئێران باسی لەوەکردووە، دەرەنجامی دیدارەکەی لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکەی ئیجابی بووە و وتی "هیواخوازین ئۆپێک بتوانێت چارەسەرێک بۆ بازاڕی نەوت بدۆزێتەوە." . بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بازاری نەوت ماوەی چەند هەفتەیەکە "ناسەقامگیرە" و بەوهۆیەوە ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپێک داوایان کردووە هەناردەی نەوت کەمبکرێتەوە. . ڕێکخراوی ئۆپێک بە نیازە دانیشتنی چەند رۆژی داهاتووی لە سەر جێگرکردنی نرخی نەوت بۆ ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دوابخات، ئەوەش بەهۆی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی جی20، ئێرانیش داوای کردبوو کۆبوونەوەکە لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت. .