گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شەپۆلێکى قورستر’’

زەنگى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆنا لەعێراق لێدرا

2021.06.24 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
زەنگى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆنا لەعێراق لێدرا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق دەستپێکردنى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆناى راگەیاند، کە بەپێی پێشبینى وەزارەتەکە رەنگە لە شەپۆلەکانى دیکە قورستر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەرزبوونەوەى رێژەى توشبوون بە کۆرۆنا زەنگى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆنایە کە رەنگە توندتر بێت لەدوو شەپۆلەکەى پێشوو.

 

جەختیشیکردووەتەوە، ئەو دۆخە نوێیە پێویستى بە گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەى بە دابینکردنى پێداویستییە خۆپارێزى و چارەسەرییەکان و کوتانى خەڵکى بە ڤاکسین.

 

جەختیشیکردووەتەوە لەچەند هەفتەى داهاتوودا ڕێژەیەکى زۆرى ڤاکسین دابیندەکرێت.