ناس کورد-
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵى سەربازى پەکەکە رایگەیاند، لەدوو مانگى شەڕ و پێکداداندا لەگەڵ سوپاى تورکیا، 389 سەرباز و 54 گەریلا کوژراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەپەگە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئامارى شەڕ و پێکدادانى گەریلا و سوپاى تورکیاى لەنێوان 23 ى نیسان بۆ 23 ى حوزەیران بڵاوکردەوە.
دەقى ئامارەکە:
چالاکییەکانی گەریلا:
- ٢ چالاکیی بۆسەدانان
- ٩ چالاکیی چوونە سەر دوژمن
- ١٤ چالاکیی هاوکات و هەماهەنگ لە یەک کاتدا
- ١٧ی چالاکیی گورز لێدان
- ٣٥ چالاکیی نیشانەشکێنی
- ٥٩ چالاکی بە چەکی قورس
- ٦٦ چالاکیی سابوتاژ
- ٨٦ چالاکیی هێرشبردن
- بە گشتی ٢٨٨ چالاکی لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجام دراون.
ئەنجامی چالاکییەکان:
- ٣٨٩ داگیرکەر سزادراون
- ٤٧ داگیرکەر بریندار بوون
هاوڕێ شەهیدەکانمان:
- ٥٤ هاوڕێمان شەهید بوون
چالاکییەکانی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال:
- ٣٩ چالاکی لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلالەوە ئەنجام دراون.
هێرشەکانی دەوڵەتى تورکیا:
- مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەموو رۆژێک سەدان جار هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تۆپی ئۆبیس، بۆمبی هێشوویی، هاوەن، کۆپتەری جەنگی و فڕۆکەى جەنگی بۆردومان کراون. سوپای تورک، کە بێ ئەنجام بوو، لەو ناوچانەدا کە هەیە دەستیکرد بە بڕینەوەى دارەکان و هەموو دارەکانیشی لە رێگەى هەندێک کۆمپانیای هاوکاری خۆییەوە تاڵانکرد و بە بۆردومانیش سەدان ئاگری بەردایە زەوی و زار و باخ و رەزەکان و دەشت و کێوەکان و ژمارەیەکی زۆر لە دارستانەکان.
- ٦٢ جار هەوڵیدا بچێتە ناو تونێلەکانی شەڕ.
- ١٧ جار لە دژی تونێلەکان و سەنگەرەکانی شەڕ چەکی کیمیایی و گازی ژەهراویی بەکارهێنا.
ئەو ئۆتۆمبێل و کەرەستە ئاسمانیانەی دوژمن، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان لێدراوە:
- ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی
- ٣ حەفارە
- ٦ درۆن
- ٩ کۆپتەر
ئەو ئۆتۆمبێل و کەرەستە سەربازییانەى دوژمن، کە لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە تێکشکێنراون:
- ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی جۆری ترانسیت
- ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیرپی
- ئۆتۆمبێلێکی کۆنترۆڵکراو لە دوورەوە لە جۆری پالێت
- ئۆتۆمبێلێکی جۆری ریۆ
- ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئاسایی
- ٢ چەکی ئەی فۆر و سەنگەرەکانیان
- کامێرایەک
- کامێرایەکی تیلسکۆپ
- ٣ چادر
- ٣ درۆن
- ٤ رادار
- ٩ کامێرای چاودێری
- ژمارەیەک قەڵغانی گولـلە نەبڕ
- دەیان سەنگەر تێکشکێنرا
ئەو کەرەستە و کەلوپەلە سەربازییانەی دژمن، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە:
- ئامێرێکی بێتەل
- چەکیکی ئێم پی تی
- چەکێکی بۆمبهاوێژ
- چەکێکی بی کەی سی
- چەکێکی بی ٧ (ئاڕ پی جی)
- کامێرایەکی رۆژ
- کامێرایەکی لەیزەر
- ٢ کامێرای سەر چەک
- ئامێرێکی دۆزینەوەى مین
- درۆنێک
- ٦ جانتای سەربازی
- ٦٥٠ کیلۆ تەقەمەنی
- ژمارەیەک پێناسی سەربازی
- لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر پێداوێستی و کەلوپەلی سەربازیدا.