گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باخەوانێک لەکاتى ئاودانى بلوارەکانى سلێمانى گیانى لەدەستدا

2021.06.24 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
باخەوانێک لەکاتى ئاودانى بلوارەکانى سلێمانى گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

باخەوانێکى بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی لەکاتى ئاودانی بلواری شەقامەکان گیانى لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باخەوانەکە ناوى پشتیوان ئەکرم خوارەحمە و باخەوانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی/ هۆبەی باخچەکانی هەوارەبەرزە بوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرووداوێکى هاتوچۆ لەکاتى دەوامى فەرمیدا گیانى لەدەستدا.

 

لەیلا عەلى جێگرى پارێزگارى سلێمانى لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەو باخەوانە  ئەمڕۆ لەکاتی دەوامی فەرمی و لە ساتی ئاودانی بلواری شەقامەکانی شاری سلێمانی  و لە پێناو رزگارکردنی ئەو بلوارانە لە وشکبوون گیانی خۆی کردە قوربانی.

 

وتیشى ئەو باخەوانە تووشی کارەساتێکی دڵتەزێنی هاتوچۆ بوویەوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

 

me_ga.php?id=4130