گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی و وەزیرى دارایی لەسەر جێبەجێکردنى بودجە

2021.06.24 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی و وەزیرى دارایی لەسەر جێبەجێکردنى بودجە

ناس کورد-

 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق و وەزیرى دارایی کۆبوونەوە و تاوتوێی پەسەندکردنى یاساى بودجەیان کرد، لەگەڵ کاریگەرییەکانى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەى دارایی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا پرسی کاراکردنى ماددەکانى بودجە و میکانیزمى جێبەجێکردنیان تاوتوێکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەى دارایی لەکۆبوونەوەکەدا جەختیکردووەتەوە لەسەر پێویستى کاراکردنى سندوقى پترۆدۆلار سەرەڕاى ئەوەى حکومەت تانەیداوە لەمادەى پەیوەندیدار بەو پرسە لەبودجە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا رێوشوێنەکانى وەزارەتى دارایی تاوتوێکراوە لەبارەى ژمارەى فەرمانبەران و سیستمى بایۆمەترى فەرمانبەران، لەگەڵ هەنگاوەکانى دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەى کاریگەرییە نەرێنییەکانى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، پرسی بانکە حکومییەکان و هەنگاوەکانى وەزارەت بۆ چاکسازیی تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بووە، لەگەڵ پەلەکردن لە تەرخانکردنى بودجە بۆ تەواوکردنى پڕۆژە تەواونەکراوەکان.

 

لەکۆبوونەوەکەدا وەزیرى دارایی وەڵامى پرسیارەکانى لیژنەى دارایی داوەتەوە لەبارەى جێبەجێکردنى یاساى بودجە و جەختیشیکردووەتەوە چاودێرى بەرزبوونەوەى نرخ دەکەن لە بازاڕدا بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارەوە، بەپێی راگەیەنراوەکە.