گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

’’لە کێشمەکێشی ناردنی پارەکەی بەغدا هەرێم قەرزار دەرچوو’’

2021.06.24 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
’’لە کێشمەکێشی ناردنی پارەکەی بەغدا هەرێم قەرزار دەرچوو’’

 ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی دارایی و  وەزیری دارایی، سەبارەت بە پشکی هەرێم گفتوگۆ کرا و هەرێمی کوردستان بە 630 ملیۆن دۆلار قەرزار دەرچوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "لەسەر بانگهێشتی لێژنەی دارایی ئەمڕۆ وەزیری دارایی بانگهێشتی لێژنەکراو تێدا چەند پرسیارێکی ئاڕاستەکرا بەتایبەت پشکی هەرێم لەبوجە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا وەزیر ڕوونکردنەوەیەکی وردی دا وتی بەپێی بڕگەکانی ماددەی (۱٠، ۱۱) یاسای بوجە هەرێم کۆمەڵێک پابەندبوونی لەسەرە لەبەرانبەردا کۆمەڵێک شایستەشی هەیە دوای ئەوەی لەئەنجومەنی وەزیران بڕیار دراوە کە شایستەکانی بۆ بنێرێت، ئێمە وەک وەزارەت ڕاسپێراوین ئەو وردەکاریە بکەین بزانین هەرێم چەندە شایستەی بەردەکەوێت بۆ ماوەی ئەم (٦) مانگە لە ئەنجامدا دوای حسابکردنی خەرجیە فیعلیەکانی حکومەت و لێدەرکردنی بوجەی سیادی و حاکمە ڕون بویەوە کە هەرێم دەبێت ڕۆژانە بایی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل نەوت بەحسابی سۆمۆ ڕادەستی حکومەت بکەن دەبێت لەئێستادا حکومەتی هەرێم بۆ ئەم چەند مانگەی پێشوو بڕی (٦۳٠) ملیۆن دۆلار بداتە حکومەتی فیدراڵ."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "واتە لەبری ئەوەی پارەی بۆ بنێرین قەرزدار دەرچوو بۆیە ئەگەر لەڕووی سیاسەوە چارەسەر نەکرێت بەپێی بڕگەکانی یاسای بوجە هیچ بڕە شایستەیەکی بۆ ناڕوات . "