ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو منداڵەی ڕاگەیاند کە دوو ڕۆژ بوو وون ببوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "ئەو دوو منداڵە تەمەن 12 ساڵانەی کە دوێنێ بە ناوەکانی (سیڤان محمود نادر) و (دلۆڤان صباح مجید) ون ببوون، بە داخەوە تەرمی هەردووکیان ئەمڕۆ دۆزرانەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەرمی دوو منداڵەکە لە گۆمێک لە نزیک مەلائۆمەر دۆزراونەتەوە کە بە مەبەستی مەلەکردن چووبوونە ئەو شوێنە و خنکابوون."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ وەرگرتنی مافی کەسی کراوەتەوە."