گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى شارەوانى: بڕیار لە چارەسەرکردنى کێشەى کەمئاوى چەمچەماڵ دراوە 

2021.06.24 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى شارەوانى: بڕیار لە چارەسەرکردنى کێشەى کەمئاوى چەمچەماڵ دراوە 

ناس کورد- 

وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "بەگوێرەى پلانێکى کورتخایەنى حکومەتى هەرێم بڕیار لە چارەسەرى کەمئاوى شارۆچکەى چەمچەماڵ دراوە". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساسان عەونى (24ى حوزەیرانى 2021)  لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاى سەرۆکى حکومەت ئاماژەى بەوە کرد "بە گوێرەى پلانێکى کورتخایەن حکومەتى هەرێم بڕیارى داوە بە لێدانى 10بیرى ئاو هەروەها تانکیەکى گەورەى ئاو دروست بکرێت و بۆریەکى ئاوى پاکیش لە کانى شەیتانەوە بگەیەنرێتە چەمچەماڵ".

 

وتیشى "سەرۆکى حکومەت ڕەزامەندى داوە لەسەر پەرەپێدانى هێڵى بۆرى ئاوى دوکان-چەمچەماڵ بە گوژمەى 3 ملیار و 850 ملیۆن دینار". 

 

جەختیشى کردەوە "بەو جۆرەش کێشەى کەم ئاوى شارۆچکەکە چارەسەر دەبێت".