ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەسبەینێوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بە هەمان میکانیزمى مانگى رابردوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل (24ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکى بە میدیاى سەرۆکى حکومەتى وت "سبەینێ مووچەى وەزارەتى تەندروستى دابەش دەکرێت و دواتر مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
وتیشى "دابەشکردنى مووچە بە هەمان میکانیزمى مانگى پێشوو و بە تەمویلى لەسەدا 79 دەبێت".
ئاماژەى بەوەش کرد کە ئومێدەوارن لە ماوەیەکى زۆر کورت‌دا مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت.
وتیشى "هەر گرفتێکیش بۆ دابەشکردنى مووچە بێتە پێشەوە ئەوا چارەسەرى دەکەین و رێگەى لێ دەگرین".
لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد : له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ٢٥-٢٦/ ٦/ ٢٠٢١ موچه‌ی مانگی(شه‌ش)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.