گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ریزبەندى بەرزترین پلەى گەرمى 15 وڵاتى جیهان بڵاوکرایەوە 

2021.06.24 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
ریزبەندى بەرزترین پلەى گەرمى 15 وڵاتى جیهان بڵاوکرایەوە 

ناس کورد- 

ماڵپەڕێکى تایبەتمەندى کەشوهەوا لیستى 15 وڵاتى بڵاو کردەوە کە لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا بەرزترین پلەى گەرمایان تێدا تۆمارکراوە و هەموویان دەکەونە وڵاتانى عەرەبییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 ماڵپەڕى  eldoradoweather کە تایبەتە بە کەشناسى (24ى حوزەیرانى 2021) بڵاوى کردەوە، لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 15 وڵات بەرزترین پلەى گەرمایان تۆمار کردووە و لیستى ئەو وڵاتانەش دەکەونە وڵاتانى عەرەبییەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، شارى نەواسیبى کوەیت بە تۆمارکردنى 53.2 پلەى سەدى بۆتە یەکەمى ریزبەندییەکە لەسەر ئاستى جیهان.

 

بەگوێرەى پۆڵێنبەندى ماڵپەڕەکە بۆ ئاستى پلەکانى گەرماى وڵاتان لەو ماوەیەدا بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دیاری کراوە.

 

١- شارى نەواسیبى کوەیتى (53.2) پلەى سەدى.

2- شارى ئەهوازى ئێران (50.1) پلەى سەدى.

3- عەمیدیەى ئێران ( 50.1) پلەى سەدى.

4- جەهراى کوەیت (49.7) پلەى سەدى.

5- سەڵیبیەى کوەیت ( 49.2) پلەى سەدى.

6- عیمارەى عێراق ( 49) پلەى سەدى.

7- موتربەى کوەیت ( 49 )پلەى سەدى.

8- عەبادانى ئێران ( 48.9) پلەى سەدى.

9- فڕۆکەخانەى نێو دەوڵەتى کوەیت ( 48.8)  پلەى سەدى.

10- سافى ئابادى دزفۆڵى ئێران ( 48.8)  پلەى سەدى.

11- عەبدەلى کوەیت ( 48.7)  پلەى سەدى.

12- فڕۆکەخانەى بەسڕەى نێو دەوڵەتى (48.6) پلەى سەدى.

13- شارى فاوى عێراق (48.6) پلەى سەدى.

14- وەفرەى کوەیت ( 48.5) پلەى سەدى.

15- سابرییەى کوەیت (48.5) پلەى سەدى.