گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانی عێراق پێشنیارێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەشكركێشی توركیا دەكات

2021.06.24 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق پێشنیارێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەشكركێشی توركیا دەكات

ناس کورد-

لیژنەی ئاسایش و بەرگری عێراق پێیوایە توركیا ئامادەكاریی بۆ هێرشێكی گەورە دەكات لەناو خاكی هەرێمی كوردستان و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمەش پێشنیارێكی ئامادەكردووە بۆ حكومەتی كازمی كە هێزی فیدراڵی ڕەوانەی سنوورەكان بكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەدر زیادی ئەندامی لیژنەكە لە لێدوانێكدا بۆ ئەلمەدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (24 حوزەیرانی 2021) ڕوونیكردووەتەوە كە سوپای توركیا 70 بنكەی سەربازیی لە خاكی هەرێمدا دروستكردووە و لەهەندێك شوێندا بە قوڵایی 16 كم هاتووەتە ناوەوە.

 

زیادی ئەوەشی ڕاگەیاندووە پێویست دەكات حكومەت داوای دانیشتنی پەلەی كۆمكاری عەرەبی بكات و گوشار لەرێگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دروست بكات چونكە دۆخەكە بەرەو هێرشی بەفراوان دەڕوات.

 

هەروەها باسی لەوەشكردووە لیژنەی ئاسایش  و بەرگری لە پەرلەمان پێشنیاری كردووە بۆ حكومەتی مستەفا كازمی هێزی فیدراڵی ڕەوانەی سنوورەكانی توركیا بكات بۆ دەركردنی پەكەكە بەمەش پاساوی توركیا نامێنێت بۆ هێرشكردنە سەر خاكی عێراق.

 

جگە لەوەش بەدر زیادی پێشنیاری بایكۆتی ئابووری توركیا دەكات بە پشت بەستن بە كاڵای ئێرانی و سعودی.