گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

میدیاى فەرمى یەکێتى: دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دوا دەكەوێت

2021.06.24 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى فەرمى یەکێتى: دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دوا دەكەوێت

ناس کورد-

میدیاى فەرمى یەکێتى بڵاوى کردەوە، بۆ ئەم مانگە کاتى دابەش کردنى مووچە دیار نییە لەکاتێکدا بەدرێژایى ئەم مانگە نرخى بەرمیلێک نەوت لەسەرو 70 دۆلارەوە بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاى فەرمى یەکێتى (24ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى راپۆرتێکدا رەخنە لە سەرۆکى حکومەتى هەرێم دەگرێت کە هەرچەندە بەڵێنیدابوو کە هەموو 30 ڕۆژ جارێک مووچەى فەرمانبەران دابەش بکرێت و لە 25ى مانگەوە دەست پێ بکات و دەنووسن "بەڵام دوو مانگە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوتوەو بۆ ئەم مانگەش كاتی دابەشكردنی مووچە دیار نیە، لەكاتێكدا بەدرێژای ئەم مانگە نرخی بەرمیلێك نەوت لەسەرو 70 دۆلارەوە بووە".

 

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كورستان وتویەتى " بڕیاری پاشەكەوت و لێبڕین و دواكەوتنی مووچە پشتی بەیاسا نەبەستوەو بەبڕیارو رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بوەو سەرجەمیان نایاسایی بوون".

 

وتیشی "لەئێستادا قەیرانی دارایمان تێپەڕاندوە، لەبەرئەوەی یەكەم سەرچاوەی داهاتیش نەوتە رۆژانە حكومەتی هەرێم  بەڕەسمی 460 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، نرخی نەوت بەرزە و دۆلاریش بەهاكەی بەرزە و بەهۆیەوە حكومەتێكی هەرێم لەڕێی گۆڕینەوەی داهاتی نەوتەوە كە دۆلارە بەدینار بڕێكی زۆر پارەی دەست دەكەوێت، هەروەها عیراقیش بڕیاریداوە 200 ملیار دینار بنێرێت، بۆیە ئێستا قەیرانی دارایی تێپەڕیوە و كاتی لێبڕین لە مووچە نەماوە".

 

میدیاى یەکێتى جەختى کردوەتەوە، هەر بەپێی زانیارییەكان  بۆ ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% پلە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.