گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى وەرگرتنى یەکەم ژەمە ڤاکسینى کۆرۆناى ئێرانى لەلایەن خامنەییەوە دیارى کرا 

2021.06.23 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى وەرگرتنى یەکەم ژەمە ڤاکسینى کۆرۆناى ئێرانى لەلایەن خامنەییەوە دیارى کرا 

ناس كورد-

سەرۆکی ئەکادیمیای ئێران بۆ زانستە پزیشکییەکان ڕایگەیاند، بڕیارە عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران  لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یەکەم ژەمە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ڤاکسینەکە دروستکراوی ئێرانە و بەرهەمی زاخاوی مێشک وماندوبوونی زانا گەنجەکانی وڵاتەکەیانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی رەزا مەرەندی، سەرۆکی ئەکادیمیاکە ( 23ی حوزەیرانی 2021) لە میانەی بڵاوکردنەوەی تویتێک لەهەژماری فەرمی عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند "ئیمام خامنەیی، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یەکەم ژەمە ڤاکسینی دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەخۆی دەدات".

 

ئاماژەی بەوەش کردووە "ڤاکسینەکە خۆماڵییە و دروستکراوی ئێرانە و لە ئەنجامی ماندبوون و بەرهەمی زاخاوای مێشکی زانا گەنجەکانی ئێران هاتووەتە ئەنجام و لەڕووی سەلامەتیشەوە ئاستێکی بەرزی هەیە".

 

لەئێستادا و بەگوێرەی داتاکانی دەسەڵاتی تەندروستی ئێران، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە زیاتر لەدوو ملیۆن توشبووی تێپەراندووە و نزیکەی 70 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.