گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق زیانەکانى کەمى ئاو لەگەڵ تورکیا و سوریا بەش دەکات 

2021.06.23 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق زیانەکانى کەمى ئاو لەگەڵ تورکیا و سوریا بەش دەکات 

ناس کورد-

وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکان لەگەڵ تورکیا و سوریا بەردەوامن لەسەر پشکى ئاوى عێراق و داوا لە تورکیا دەکرێت کە زیانەکانى کەمى ئاو بەش بکەن، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە بەشى پێویست ئاو بۆ وەرزى کشتوکاڵى هاوینە هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى ڕازى، وتەبێژى وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکان (23ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوە کردووە، ئەو ئاوەى لە ئێستادا لە بەنداو و عەمبارەکان هەیە زۆر باشە و بەشى ئەوە دەکات بە تەواوەتى پێداویستییەکانى وەرزى کشتوکاڵى هاوینەى پێ دابین بکرێت، هەروەها بەشێکى پێداویستییەکانى وەرزى زستانى داهاتووش.

 

باسى لەوەش کردووە، لە ئێستادا تیمێکى هونەرى عێراقى لە تورکیان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند دۆسیەیەک، لە دیارترینیشیان پشکى ئاوى عێراق لە ڕووبارى دیجلە و فورات، هەروەها ناوەندى توێژینەوەى هاوبەشى نێوان هەردوو وڵات، تیمەکە گفتوگۆ لەسەر کەمى بەردانەوەى ئاو و داهاتى ئاو و بارودۆخى کەشوهەوا دەکەن لەناوچەکەدا، جەخت لەوە دەکرێتەوە کە لەگەڵ لایەنى تورکى زیانەکان بەش بکەن.

 

وتەبێژى وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکان لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، مانگێک پێش ئێستاش کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنى سوریى کراوە و لە کۆتایى مانگى تەموزیش کۆبوونەوەیەکى تر لە بەغدا یاخود دیمەشق دەکرێت، چونکە سوریا و عێراق دوو دەوڵەتن کە سوود لە ئاوى فورات دەبینن بە هاوبەشى لەگەڵ تورکیا.

 

جەختی لەوەش کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەى یەکەمدا هەماهەنگییەکى باڵا هەبوو بۆ یەکخستنى بۆچوونەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، ئەو دەوڵەتەى کە زۆرترین زیان لە کەمى بەردانەوەى ئاو دەکات ئەوەیە کە ئاوى تێدەڕژێت، بۆیە هەمان دەوڵەت بڕیار لە کۆبوونەوەى دووەم لەگەڵ لایەنى سورى دەدات.