گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فشارى دەروونى سەر سپى دەکات؟

2021.06.23 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
فشارى دەروونى سەر سپى دەکات؟

ناس کورد- 

بەپێى توێژینەوەیەکى نوێ، فشارى دەروونى یەکێکە لە هۆکارەکانى سپی بوونى مووەکان بەڵام بە نەمانى ئەو فشارە تاڵە مووە سپییەکان لەسەر خۆ ون دەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چیرۆکێکى کۆنى فەرەنسى هەیە دەڵێت، لە ساڵى 1791 پێش سەرپەڕاندنى مارى ئەنتوانێت شاژنى فەرەنسا بە خێرایى قژى سپى بوو ئەوەش بەهۆى ئەو فشارە زۆرە دەرونییەى لەسەرى بوو، هەرچەندە ئەوە تەنها ئەفسانەیەکە و زۆر ورد نییە، بەڵام توێژینەوەیەکى نوێ جەخت لە پەیوەندى سپى بوونى مووەکان و فشارى دەرونى دەکاتەوە، ئەوەى سەیرە لێرەدا ئەوەیە، بە نەمانى فشارەکە تاڵە مووە سپییەکان ون دەبن.

 

بەگوێرەى توێژینەوەیەکى نوێ کە گۆڤارى زانستى neurosciencenews بڵاوی کردووەتەوە (23ى حوزەیرانى 2021)، فشار و ماندوو بوونى دەروونى یەکێکە لە هۆکارەکانى سپی بوونى سەر و مووەکان، بەڵام زانایان لەکاتى لێکۆڵینەوە و سەلماندنى ئەم بۆچوونە تووشى سەرسوڕمان بوون، بەوەى دەتوانرێت بە کۆتایى هاتن بە فشارە دەرونییەکە ڕەنگى ڕاستەقینەى قژ بگەڕێندرێتەوە.

 

لاى خۆیەوە مارتن بیکارد مامۆستاى یاریدەدەر لە پزیشکى هەڵسوکەوت و پزیشکى دەروونى و زانستى دەمار لە کۆلێژى فاجیلوس بۆ  پزیشکان و نەشتەرگەران لە زانکۆى کۆڵۆمبیا کە نوسەرى سەرەکى لێکۆڵینەوەکەیە ئاماژەى بەوە داوە، تێگەیشتن لەو میکانیزمەى کە ڕێگە بە گەڕانەوەى ڕەنگى قژ دەدات بۆ حاڵەتە گەنجەکەى دەتوانێت بەڵگەیەکى نوێ لەسەر پیربوونى مرۆڤ بە شێوەیەکى گشتى و کاریگەریى فشارى دەروونى لەسەر پرۆسەکە بدات بە دەستەوە.

 

جەختی لەوەش کردووەتەوە، لێکۆڵێنەوەکە دەیسەلمێنێت کە پرۆسەى پیربوون لە مرۆڤدا بەتەواوەتى پرۆسەیەکى بایەلۆجى جێگیر نییە، بەڵکو ئەگەر بە ڕێژەیەکیش بێت دەتوانرێت بوەستێندرێت و تەنانەت پێچەوانەش بکرێتەوە بە شێوەیەکى کاتى.

 

بیکارد دەشڵێت، هەروەک چۆن بازنەى ناو لقى دارەکان زانیاریان دەربارەى چەندین دەیەى ژیانى دارەکە تێدایە، قژى مرۆڤیش زانیارى دەربارەى مێژووى بایەلۆجیمان تێدایە، کاتێک قژ لەژێر پێستدایە کاریگەرى هۆرمۆنەکان و دودڵى و چەندین شتى ترى بەسەرەوە دەبێت کە لە بیرەوەرى و جەستەماندا ڕوو دەدات، کاتێک مووەکان لە پێستى سەردا گەشەیان کرد ڕەق و بلورى دەبن بەشێوەیەکى هەمیشەیى و جێگیر.

 

لێکۆڵینەوەکە لەسەر 14 خۆبەخش کراوە و هەفتانە ئاستى دودڵییان پێدراوە، دەرکەوتووە بە کەمبوونەوەى دودڵى و فشارى دەروونى هەندێک لە تاڵە قژەکان ڕەنگى ڕاستەقینەى خۆیان بەدەستهێناوەتەوە، بەڵام نەتوانراوە ڕێژەکە دیارى بکرێت.