گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تایبەتمەندى و نرخى ئایفۆن 13 ئاشکرا دەکرێت  

2021.06.23 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
تایبەتمەندى و نرخى ئایفۆن 13 ئاشکرا دەکرێت  

ناس کورد-

بڕیارە كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی، بەم نزیکانە چوار جۆر لە بەرهەمەكانی مۆبایلی ئایفۆن 13 بخاتە بازاڕەوە بە هەردوو ڕەنگی پرتقاڵی و بڕۆنزی، هاوکات نرخی مۆبایلەکەش هەروەک نرخی مۆدیلی پێشووی دەبێت (ئایفۆن 12) کە بڕیارە لە 900 دۆلار تێپەر نەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەردوو ماڵپەڕی "زاڤێرج وسی نێت"ی ئەمەریکی (23ی حوزەیرانی 2021) بڕیارە كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی بەم نزیکانە ئایفۆنی 13 بخاتە بازارەکانەوە بە هەردوو ڕەنگی پرتەقاڵی و بڕۆنزی ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر بڵاوکرا بووەوە کە ڕەنگی ئەمجارەی ئایفۆنە نوێیەکە پەمەیشی تێدا دەبێت".

 

زانیارییەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە "کۆمپانیای ئایفۆن بڕیاریداوە چوار جۆر لەمۆبایلی ئایفۆن 13 بخاتە بازاڕەکانەوە کە بریتین لە جۆرەکانی مینی، ئایفۆن 13، 13 پرۆ و ئایفۆن پرۆ ماکس کە توانای پاترییەکە چوار هەزار و 325 ملی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا".

 

ئاماژە بەوەش کراوە، ئایفۆن 13 شاشەیەكی (ئێڵ تی بی ئۆ)ی دەبێت كە توانای فەراهەمكردنی ئەزمونی خستنەڕوی زۆر وردی هەیە، ئەمەش بەبێ‌ ئەوەی لەسەر حیسابی تەمەنی پاترییەكەی بێت، کەبەراورد بە ئایفۆن 12 پاترییەکی زەبەلاح و بەهێزی هەیە".

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە "شاشە نوێیەكەی ئایفۆن 13 بۆ یەکەمجار تێکرای نوێبوونەوەی دەگاتە 120 هێرتز و قەبارەی مۆبایلەکەش هەروەک مۆدیلەکەی  پێشووە کە (×71.5×7.4) ملی مەترە و کێشی لە 162 گرام تێپەڕ ناکات".   

 

باس لەوەش کراوە "مۆبایلە نوێیەکە (وای فای 6) لەخۆ دەگرێت كە خێراییەكی لە ڕادەبەدەری هەیە و دەگاتە 9.6 گێگابایت لە چركەیەكدا، لەگەڵ كەمكردنەوەی كاتی وەڵامدانەوە و كارامەیی لەبەكارهێنانی وزەدا، وێڕای زیادكردنی دوو هێندەی عەمبارکردنی زانیارییەکان و تەكنیكی ناسینەوە بە دەستلێدانی بەكارهێنەرەكەی".