گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى جەعفەر شێخ مستەفا و بەرپرسانى ئاسایشى سلێمانى ئاشکرا کرا

2021.06.23 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى جەعفەر شێخ مستەفا و بەرپرسانى ئاسایشى سلێمانى ئاشکرا کرا

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانیکردنى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى و نەخۆشخانەى شار، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەعفەر شێخ مستەفا (23ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بە ناوەڕۆکى سەردان و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئاسایشى سلێمانى کردووە.

 

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە "شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێم، ھاوڕێ لەگەڵ ھیوا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی، سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کرد بە مەبەستی ھەواڵ پرسین و بەسەرکردنەوەی بریندارانی ڕووداوە نەخوازراوەکەی شەوی سێشەممەی گەڕەکی سەرچنار، هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست و دڵنیاییدا کە ڕووداوەکە هیچ ئامانجێکی لە دواوە نەبووە و بە هەموو شێوەیەک دژی هەر ئاڵۆزییەکە کە ڕوو بدات".

 

بەگوێرەى بڵاوکراوەکە، دواتر جێگری سەرۆکی ھەرێم  سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی کرد و لە چوارچێوەی یاسا باسی لە ڕووداوە نەخوازراوەکە کرد، دووپاتیکردەوە کە دەبێت دادگا سەروەر بێت بۆ یەکلایی کردنەوەی هەر کێشەیەک کە ڕوو دەدات.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، جێگرى سەرۆکى هەرێم ئامادەیی خۆی نیشان دا لە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بریاری کۆتایی دادگا، کە پاڵپشت و هاوکار دەبێ بۆ ئەو بڕیارەی کە دادگا لە سەر کۆی ڕووداوەکە دەری دەکات لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی هەر کارێک کە ئاسایش و هێمنی شار بخاتە ژێر مەترسییەوە.