گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خوێندنى باڵا وادەى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگاکانى دیارى کرد

2021.06.23 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا وادەى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگاکانى دیارى کرد

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى کوردستان وادەى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشکرا کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕى (23ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بە کۆبوونەوەى لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد لەگەڵ وەزیرى خوێندنى باڵا و ئاماژەى بەوە کرد کە وەزیرى خوێندنى باڵا پێى راگەیاندوون کە وەک وەزارەت بەنیازن لە 1ى ئەیلوولى 2021 دەست بە ساڵى نوێى حوێندن بکەن.

 

رونیشى کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى میکانیزمی وەرگرتنی دەرچوانی قوناغی ١٢ بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢  و رێگری کردن لە دووبارە نەبوونەوەی ھەڵەو کێشەکانی ساڵانی ڕابردوو  کراوەتەوە.

 

دۆڵەمەرى وتیشى، سەبارەت بە جیاوازی نێوان دەرچووانی خولی یەکەم و خولی دووەمی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ھەمان بڕیاری پارساڵ دەبێت واتا جیاوازی نابێت.

 

جەختیشى کردەوە، -وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ پلانی خۆی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان بەر لەمانگی ٣ ی ٢.٢٢ ڕادەگەیەنێت و چارەنووسی پارەی کاندیدانی تواناسازی لە ئایندەیەکی نزیک چارەسەر دەبێت.