گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق سزاى کۆڕەک تیلیکۆم دەدات

2021.06.23 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق سزاى کۆڕەک تیلیکۆم دەدات

ناس کورد- 

دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق ئاشکرای کرد، بەهۆى پابەندنەبوون بە ئەرکەکانى سەرشانى دەستەکە ڕێوشوێنى بەرامبەر کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم گرتووەتە بەر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق (23ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، سەرەڕاى ئاگادارکردنەوەى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم بۆ پابەندبوون بە ئەرکە یاسایى و هونەریى و داراییەکانى کە لەسەر کۆمپانیاکە کەڵەکە بوون، کۆمپانیاى ناوبراو ئەرکەکانى جێبەجێ نەکردووە.

 

جەخت لەوەش کراوەتەوە، لە ڕێگەى پابەندبوون بە کاتە دیاریکراوەکانەوە کە لە گرێبەستى ڕێگەپێداندا هاتووە و بەپێى مادەکانى یاساى بودجە کە کۆمپانیاکانى پابەند کردووە بە بەجێهێنانى ئەرکەکانیان کە تا ئەم ساتەش هیچ جدییەتێکى پیشان نەداوە، بە پشتبەستن بە بڕیارى ئەنجومەنى کۆمسیارانى دەستەکە ژمارە (2021 / ق60)ى ڕۆژى 21/6/2021، بەردەوام دەبین لە گرتنەبەرى ڕێوشوێنى یاسایى تر تا سەرجەم ئەو ڕێوشوێنانەى لە دەقى گرێبەستەکەدا هاتووە، بە جۆرێک کە پارەى گشتى بپارێزرێت.

 

دەستەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، بۆ پاراستنى مافى بەکارهێنەر و بەشدارانى کۆڕەک تیلیکۆم، سورین لەسەر ئەوەى سەرجەم ڕێوشوێنەکان بەپێى گرێبەستەکان بێت، بەشێوەیەک کە گرەنتى ئەوە بکات بەشداران خزمەتگوزارى پەیوەندییان هەبێت لە عێراق.

 

ئەوەش هاتووە، لێرەوە بە بەشدارانى کۆڕەک ڕادەگەیەنین ئەم بەیاننامەیە بۆ ئاگادارکردنەوەى ڕاى گشتییە لە شەفافیەت و ڕوونى ڕێوشوێنەکانە کە بەرامبەر کۆمپانیاکە دەگیردرێتە بەر لە چەند ڕۆژى داهاتوودا، ئەوەش لە چوارچێوەى پابەندبوون بە یاسا و پاراستنى مافى گشتى و بەکارهێنەر.