گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە سەردانێک لە ئێرانە

بەشیر حەداد: ڕێگە نادین خاکی وڵاتەکەمان بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربھێندرێت

2019.06.18 - 18:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد: ڕێگە نادین خاکی وڵاتەکەمان بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربھێندرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی پارتی دیموکرات، لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە ڕایگەیاند: "رێگە نادەین، خاکی وڵاتەکەمان بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربھێندرێت." . ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی حوزەیران، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لە تاران لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەشیر حەداد لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردووەتەوە، لەبەر سەقامگیری و ھێوربوونەوەی رەوشی ناوچەکە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندا پتەوتر دەکەن. . هەروەها وتوویەتی: "ڕێگە نادین خاکی وڵاتەکەمان بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربھێندرێت." . بەپێی راگەیاندراوەکە، عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی گرنگی بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەدات، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ "گەلی عێراق" دوپارتکردوەتەوە، بەتایبەت لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەدا. . بەشیر خەلیل حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.