گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەكی بەرایی بۆ وەرزی بارانبارینی داهاتوو

2021.06.23 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكی بەرایی بۆ وەرزی بارانبارینی داهاتوو

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسى پێشبینییەکانى بۆ وەرزى باران بارینى داهاتوو دەخاتەڕو و ئاماژە بەوە دەکات تێکرای ئاستی بارانبارین لە چاو ساڵی ڕابردوو کەمێک باشتر ئەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (23ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، سەرەتا لەمانگی چواری ئەمساڵ ئەنجامی سەرەتایی ئەو پێشبینیەمان بڵاوکردەوە کە بەردەست بوو بۆ بارانبارینی ئەمساڵ و ئەنجامەکەی دڵخۆشکەر نەبوو ، لە ئێستا دووھەم گۆرانکاری و نوێبوونەوەی زانیاری و داتاکانی مۆدێلی پێشکەوتی CFSv2 بۆ بواری چاودێری پلەی گەرمی دەریا و زەریاکان ئەنجامێکی نوێ بە کەمێک گۆرانکاریەوە بەردەست کەوتووە".

 

رونیشیکردەوە، لەم ئەنجامەدا ئەوەی چاوەرێ دەکرێت بۆ سەرەتای وەرزی بارانبارینی پایز و زستان حاڵەتێکی نۆرماڵ و ئاساییە بە نزیکی لە روودانەوەی دیاردەی لانینا ! واتا لە چاو ساڵی رابردوو بە رێژەی لە ٪‏١٠ گۆرانکاریەکە باشترە.

 

بەوتەى ئەو کەشناسە لەم حاڵەتەدا تێکرای ئاستی بارانبارین لە چاو ساڵی ڕابردوو کەمێک باشتر ئەبێت بەڵام لەھەمان کاتدا لەتێکرای ئاستی ئاسایی بارانبارین کەمتر ئەبێت.

 

لەو بارەیەوە نموونەیەک دەهێنێتەوە و دەڵێت "بەم نمونەیە وەک بەرچاو روونیەک ئەگەر تێکرای ئاسایی بارانبارینی ناوچەیەک ٤٠٠ ملیمەتر بێت لە ساڵی رابردوودا ٢٠٠ ملیمەتر باران باریوە و ئەمساڵ ٣٠٠ ملیمەتر ئەبارێت ئەم پێشبینیە تەنھا بۆ وەرزی پایز و زستانە" .

 

ئاراس جەبار پێشبینى ئەوەش دەکات مەترسیەکانی روودانەوەی وشکە ساڵی تێدەپەرێنین و دەشڵێت "بەس بەم جۆرەی ئێستا بمێنێتەوە بەراستی لە ئێستاوە رایئەگەیەنم کە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ دڵخۆشکەر نابێت بۆ بەشێکی ناوچەکان".