گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سلێمانى؛ پڕۆژەى شارى مامۆستایانى دوو دروست دەکرێت

2021.06.23 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى؛ پڕۆژەى شارى مامۆستایانى دوو دروست دەکرێت

ناس کورد-

وردەکاریى دروستکردنى پڕۆژەى شارى مامۆستایانى دوو لە شارى سلێمانى ئاشکرا  دەکرێت کە نزیکەى سێ هەزار مامۆستا لێى سودمەند دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى راپۆرتێکى میدیاى فەرمى یەکێتى (23ى حوزەیرانى 2021)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی «شاری مامۆستایانی دوو» لە شاری سلێمانی، كە نزیكەی سێ هەزار مامۆستا لێی سوودمەند دەبێت.

 

دڵشاد مەجید سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، ئاماژەى بەوە کردووە، بۆ جاری دووەمە كە حكومەتی هەرێم و دەستەی وەبەرهێنان رەزامەندیی دەردەبڕن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ توێژی مامۆستایان لە سنووری شاری سلێمانیدا.

 

رونیشیکردۆتەوە، فەرمانەكە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی كراوە و لەدوای تەواوبوونی رێكارە یاساییەكانی، نووسراو بۆ شارەوانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا پڕۆژەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

لەبارەى ئەو مامۆستایانەى کە لەم پڕۆژەیەدا سودمەند دەبن، سەرۆکى لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایان وتوویەتى "پڕۆژەی شاری «مامۆستایانی دوو» دەكەوێتە سنووری رۆژئاوای سلێمانییەوە و ئەو مامۆستایانە لێی سوودمەند دەبن كە پێشتر لە پڕۆژەی «شاری مامۆستایانی یەک»دا سوودمەند نەبوون، ئەمە جگە لە جێبەجێكردنی سیستمی خاڵبەندیی.

 

جەختیشى کردۆتەوە، بەهەمان شێوەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی «شاری مامۆستایانی یەک»، ئەم پڕۆژەیەش لە شێوەی باڵەخانەی ستوونی دەبێت واتا شوقە، چونكە ئەگەر ئەو زەوییەی تەرخانكراوە بكرێت بە خانوو، لەوانەی تەنیا 700 بۆ 800 مامۆستا لێی سوودمەند بێت، بەڵام لە شێوەی شوقە، نزیكەی سێ هەزار مامۆستا سوودمەند دەبێت.