گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاریی

دواى 40 ساڵ ئیسرائیل نهێنییەکانى بۆردومانکردنى پێگەی ئەتۆمییەکانى عێراقى ئاشکراکرد

2021.06.23 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
دواى 40 ساڵ ئیسرائیل نهێنییەکانى بۆردومانکردنى پێگەی ئەتۆمییەکانى عێراقى ئاشکراکرد

ناس کورد-
دواى تێپەڕینى 40 ساڵ بەسەر بۆردومانکردنى پێگە ئەتۆمییەکانى عێراق لە سەردەمى سەدام حوسێندا، وەزارەتى بەرگریی ئیسرائیل چەند بەڵگەنامەیەکى دەستنوس و تۆمارکراوى لەسەر ڕوداوەکە بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە چەند بەڵگەنامەیەکى ئاشکرا کرد لەسەر ئەوەى پێیدەوترێت (ئۆپراسیۆنى ئۆپرا) کە لەلایەن فڕۆکەکانى ئیسرائیلەوە لەدژى پێگە ئەتۆمییەکانى عێراق لەساڵى 1981ەوە ئەنجامیداوە.


بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، ئەو وێنانەى کاتى پلانەکە کێشراون هەمووى بەشێک بووە لە زانیارییە هەواڵگرییەکانى ئیسرائیل کە پێش ئەنجامدانى هێرشەکانى بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانى عێراق بەدەستى خستووە.

11646670_0-0-2007-1276.png
هەروەها وەزارەتى بەرگریی ئیسرائیل ڕاپۆرتێکى لەسەر ئەو ڕوداوە بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە فەرماندەى سوپاى ئەوکاتە فەرمانیکردووە بەئەنجامدانى هێرشەکان و بڕیارى حکومەت بۆ جێبەجێکردنى پلانەکە لەساڵى 1980 کە بەدواى ئەوەشدا زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنى کرایە سەر عێراق.


بەڵگەنامەکان ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، وابڕیار بووە هێرشەکە لە 31ى ئایارى ساڵى 1981 جێبەجێبکرێت بەڵام بەهۆى دیدارى میناخیم بێگنى، سەرۆک وەزیرانى ئەوکاتى ئیسرائلیلەوە لەگەڵ محمەد ئەنوەر ساداتى سەرۆکى ئەوکاتى میسر لە شەرەم شێخ لە4ى حوزەیرانى هەمان ساڵ هێرشەکە بۆ ماوەى یەک هەفتە دواخراوە.

11646683_0-0-2090-1280.png
هەروەها بەڵگەنامەکان دانپێدانانى تۆمارکراوى ئیلان ڕامۆنى فڕۆکەوانە سەربازی ئیسرائیلى لەخۆگرتووە لەسەر وردەکارییەکانى تەواوى ئۆپراسیۆنى ئۆپرا کە ئەو یەکێک بووە لەو فڕۆکەوانانەى کە بەشدارى تیادا کردووە.