گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی تاوانەکە

ئەو پیاوە عێراقییەی کەسێکی بەکرێگرت تا دەستدرێژی بکاتەسەر هاوسەرەکەى سزا درا

2021.06.22 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پیاوە عێراقییەی کەسێکی بەکرێگرت تا دەستدرێژی بکاتەسەر هاوسەرەکەى سزا درا

ناس کورد-

دادگاى میسرى سزاى لەسێدارەدانى بۆ ئەو پیاوە عێراقییە دەرکرد کە کەسێکى گرتبوو بۆ ئەوەى دەستدرێژى سێکسى بکاتە سەر هاوسەرەکەى و دواتر ئابڕووى بەرێت، بەڵام کەسەکە هاوسەرەکەى کوشتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکانى هەواڵى میسر (22ى حوزەیرانى 2021) بڵاویانکردووەتەوە، دادگاى تاوانەکانى مەنسورە لە باکورى میسر سزاى لە سێدارەدانى بۆ دوو کەس دەرکردووە کە یەکیان هاوڵاتییەکى عێراقییە، ئەوەش بەهۆى کوشتنى هاوسەرى هاوڵاتییە عێراقییەکە.

 

ئەوەش هاتووە، ئەو پیاوە عێراقییە پێشتر لەپێناو ئەوەى هۆیەکى هەبێت بۆ جیابوونەوە لە هاوسەرەکەى، کەسێکى بێکارى گرتووە تا دەستدرێژى سێکسى بکاتە سەرى و دواتر ئابوڕى ببات، بەڵام کەسەکە هەستابوو بە کوشتنى هاوسەرەکەى کە ناوى "ئیمان عەبدوڵڵا" بوو.

 

لەکاتى ڕاگەیاندنى سزاکە، دادوەر لە وتەیەکدا ئاماژەى بەوەدابوە، "ئەو تاوانە دڵى میسرییەکانى هەژاند"، بەپێى زانیاریەکان بکوژ جلى ژنانەى لەبەر کردووە لەکاتى ئەنجامدانى تاوانەکەى کە لە مانگى 6ى ساڵى ڕابردوودا ڕوویدا، لەلایەکى ترەوە هاوسەرى ژنەکە دانیناوە بەوەدا کە ئەو کەسەى گرتووە بۆ ئەوەى دەستدرێژى سێکسى بکاتە سەر هاوسەرەکەى و وێنەى بگرێت، تا بتوانێت لێى جیاببێتەوە بەبێ ئەوەى هیچ مافێکى دارایى بکەوێت، ئەوەش لەپێناو ئەوەى بتوانێت کەسێکى تر مارە بکات.

 

هەر بەپێى گێڕانەوەى هاوسەرەکەى ئیمان، ئاسانکارى بۆ بکوژەکە کردووە تا بچێتە ماڵەکەوە، بەڵام ژنەکەى بەرگرى لە شەرەفى خۆى کردووە و بکوژیش ناچار بووە بۆ ئەوەى ئاشکرا نەبێت کە هەوڵى ئەو کارەى داوە ئیمانى کوشتووە.

 

براکەى ئیمان دەڵێت، ئەو خێزانە عێراقییە ئاوارە بوون و هاتوونەتە گوندەکەیان و دواتر داواى خوشکەکەییان کردووە، دواى دودڵییەکى زۆر خوشکەکەى بڕیاریداوە هاوسەرگیرى لەگەڵدا بکات، بەڵام بەهۆى جیاوازى بیروبۆچن و هەڵسوکەت و بیرکردنەوە کێشەیان زۆر بووە، بەڵام لەبەر منداڵە 9 مانگەکەى بەرگەى ئەو نەهامەتییەى گرتووە.

 

وتوشیەتى، کاتێکیش هاوسەرەکەى ئیمان باسى لەوەکردووە کە ژنى دووەم دەهێنێت داوایان لە خوشەکەکەى کردووە کە بگەڕێتەوە ماڵەوە تا بارودۆخەکە هێور دەبێتەوە، بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە و وتویەتى کە کێشەکە هێور دەکاتەوە لەگەڵ هاوسەرەکەى، دواتر زانیاریان پێگەیشت کە لە ماڵەکەیدا خۆى هەڵواسیوە، پرسەى بۆ گێڕدرا و هاوسەرەکەشى بەشدار بوو، بەڵام لایەنە تایبەتمەندەکان دواتر ئاشکرایانکرد کە ڕووداوەکە کوشتن بووە.