گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

14 نمرەشی لەسەرە!

لە تاقیکردنەوەیەکی زمانی کوردی نۆ جار ناوی شاعیرێک دووبارەکراوەتەوە

2021.06.22 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
لە تاقیکردنەوەیەکی زمانی کوردی نۆ جار ناوی شاعیرێک دووبارەکراوەتەوە

ناس کورد-
بڵاوبوونەوەی کۆپییەکی پرسیاری تاقیکردنەوەی نیشتیمانی زمانی کوردی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە نۆ جار ناوی هەژار موکریانی، شاعیر و نوسەری بەناوبانگی کورد دووبارە بووەتەوە و 14 نمرەی لەسەردانراوە بووەتە مایەی تەنز و ڕەخنەگرتن، سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیەش دەڵێت، "پرسیار دەبێت بەشێوەیەکی زانستی دابڕێژرێت و بەدوربێت لە کەلێن و دووبارەبوونەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێرش محەمەد حەسەن، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی (22ی حوزەیرانی 2021) لەو باریەوە بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، "داڕشتن و دانانی پرسیار ڕێکاری زانستی خۆی هەیە، نابێت بەهیچ شێوەیەک لەو ڕێکار و چوارچێوانەی کە بۆی دانراوە لابدات، ئەوانەش بریتن لە تاقیکردنەوەی هزری خوێندکار و زانینی ئاستی توانا زانستییەکانی، کە مەبەست لێی هەڵسەنگاندنییەتی".

 

وتیشی، "دەبێت پرسیار ڕەچاوی ئاستی زانستی هەموو خۆێندکارەکان بکات، نابێت پرسیار تەنها ڕەچاوی قوتابی زیرەک بکات و ئەوان بتوانن وەڵامی بەدەنەوە، دەبێت پرسیارەکە تێکەڵەیەک بێت لە پرسیاری قورس، مامناوەند و ئاسان".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پرسیار لەکاتی دانانی دەبێت گشتگیر بێت و جیاوازی تاکەکەسی قوتابیان دەربخات و هەموو بابەتەکانی خوێندن لەخۆ بگرێت و نابێت تەنها لە چەند بابەتێکدا قەتیس بکرێت و بەشەکانی دیکەی بابەتکە فەرامۆش بکات".

No photo description available.

سەرپەرشتیارە پەروەردەییەکی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی وت، "دووبارە بوونەوەی پرسیار بەهیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نییە، هاوکات نابێت وەڵامێک بۆ دوو پرسیار بگونجێت یاخود پرسیارێک دوو وەڵامی بۆبگونجێت".

 

وتیشی، "پشکی شێر لە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی ساڵانەی مامۆستیان پەیوەسەتە بەجۆر وشێوازی دانانی پرسیارەوە، چونکە ئەو بابەتە سەلیقە، توانا وکارامەیی ئەو مامۆستایە دەردەخات، بۆیە ساڵانە ئێمە ڕێنمایی مامۆستایان دەکەین لەگرنگی ئەو بابەتە ولە سەر ئەو بنەمایە بەشێک لە نمرەکانی هەڵسەنگاندیان بۆ دادەنێین جاری واهەیە هەڵسەنگاندنەکە لاوازدەبێت کەئەوەش وادەکات ئەو مامۆستایە سزای بۆبێتەوە".