گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆی قسە بۆ ناس کورد دەکات

ئەو کچەی وێنەکەی لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا بڵاوبووەتەوە کێیە؟

2021.06.22 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کچەی وێنەکەی لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا بڵاوبووەتەوە کێیە؟

ناس کورد-

لەدوای ڕووداوی شەڕەتەقەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی سەرچنار لە سلێمانی، وێنەی کچێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایە کچی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمە، بەڵام لەڕاستیدا بەوشێوەیە نییە و خاوەنی وێنەکە لەڕێگەی ناس کوردەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وێنەکە کە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم و کچێکە، ماوەی چەند کاتژمێرێکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستاودەستی پێدەکرێت و وەک ڕەخنەیەک لەو ڕووداوەی کە ڕوویدا، هاووڵاتیان قسەی نەشیاو لەسەر وێنەکە دەنوسن.

 

لەڕاستیدا وێنەکە کچێکە بەناوی کوردستان بەمۆ و یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانە.

May be an image of 2 people

لەوبارەیەوە ئەو کچە یاریزانە بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "من ناوم کوردستان بەمۆیە و پێشتر یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووم و ئەو وێنەیەش پێش دووساڵ گیراوە کە لەدوای ئەوەی لە پاڵەوانێتییەکی ڕۆژئاوای ئاسیا پلەی دووەم بەدەستهێنا لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفای سەرۆکی یانەکەوە خەڵات کرام."

 

May be an image of 1 person

 

کوردستان بەمۆ کە ئێستا یاریزانی یانەی ئیتیساڵاتە لە شاری بەغدا ئەوەشی وت، "من ئێستا یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقم و لە کۆتا پاڵەوانێتیشدا شەوی دوێنێ لە وڵاتی تونس پلەی سێیەمم بەدەستهێنا."

 

ئەو نەیشاردەوە کە بڵاوبوونەوەی وێنەکەی بەوشێوەیە و ئەو هەموو قسەی پێی وتراوە نیگەرانی کردووە و وتی، "داوا لەو پەیج و میدیایانە دەکەم کە وێنەکەیان بڵاوکردووەتەوە وێنەکە بسڕنەوە و جارێکیتریش هەواڵی ناڕاست لەسەر هیچ کەسێک بڵاونەکەنەوە." 

 

May be an image of 2 people and people smiling

May be an image of 2 people and people smiling

May be an image of 1 person