گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق ’’بەبێ زیادە’’ قەرز دەداتە هاوڵاتیان بۆ کڕینی شوێنی نیشتەجێبوون

2021.06.22 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ’’بەبێ زیادە’’ قەرز دەداتە هاوڵاتیان بۆ کڕینی شوێنی نیشتەجێبوون

ناس کورد-

حکومەتی عێراق بڕى ترلیۆنێک و 800 ملیار دیناری تەرخان کرد و بە قەرز و بەبێ زیادە دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ کڕین و دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم، وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق (22ى حوزەیرانى 2021) لە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی هەفتانەى خۆیدا وتى، حکومەت ڕێوشوێنى گرتووەتەبەر بۆ گرنگیدان بە دۆسیەی نیشتەجێبوون، بانکى ناوەندى بڕى زیاتر لە یەک ترلیۆن و 800 ملیار دینارى بۆ سندوقى خانووبەرە و نیشتەجێبوون دابین کردووە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو پارەیە بە قەرز دەدرێتە هاوڵاتیان و زیادەى ناچێتەسەر، ئەوەش لەپێناو کڕین و دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون، ماوەى دانەوەى قەرزەکە 20 ساڵە و هانى هاوڵاتیان دەدات بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون.

 

وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیران لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتى، سەرۆک وەزیران چاوى بە بەڕێوەبەرى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان کەوتووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگەکانى بەردەم کارەکانیان، هەروەها گفتوگۆ لەسەر دابینکردنى کۆگا و گرنگیدان بە کارمەندان کراوە کە گرنگى بە هەڵبژاردن دەدەن و حکومەت سوورە لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى دادپەروەرانە و پاک لەکاتى دیاریکراوى خۆیدا.