ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نەهێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی 10 كه‌سی به تۆمه‌تی بازرگانی كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاتر له 23 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر و و ده‌یان هه‌زار حه‌بی هۆشبه‌ردا راگه‌یاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە (سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، له سێ چالاكی جیاوازدا توانییان 10 تۆمه‌تبار و بڕی 23 كیلۆ و 525 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و 37 هه‌زار و 772 شیت حه‌بی هۆشبه‌ردا بگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر ئه‌مڕۆ سێشەممە، له چالاكییه‌كدا باندێكی 7 كه‌سیی بازرگانی كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون، كه ژماره‌یه‌كیان بازرگانی گه‌وره‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆری مادده هۆشبه‌ره‌كان."
لە ڕآگەیەنراوەکەدا بەمشێوەیە ئەو مادانەی دەستیان بەسەردا گیراوە خراونەتەڕوو:
1- بڕی 4 كیلۆ و 535 گرام مادده‌ی كریستاڵ.
2- بڕی 3 كیلۆ و 500 گرام مادده‌ی هێرۆیین.
3- بڕی 2 كیلۆ و 700 گرام مادده‌ی حه‌شیش.
4- بڕی یه‌ك كیلۆ و 790 گرام مادده‌ی جامایكا.
5- بڕی 37 هه‌زار و 772 شیت حه‌بی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی (ترامادۆڵ، سۆمادریل، میتادۆن).
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " له چالاكییه‌كی دیكه‌دا، كه له رۆژی 20ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆرانه‌وه ئه‌نجامدرا، توانرا 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ستیش به‌سه‌ر 6 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هێرۆییندا بگیرێت، كه له‌ناو جه‌کی ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌دا شاردبوویانه‌وه."
ئەوەش هاتووە، "له چالاكییه‌كی دیكه‌دا هه‌ر له رۆژی 20ی ئه‌م مانگه، كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر توانییان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 5 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن، كه له‌ناو رایه‌خ و چه‌ند بلاجكتۆرێكدا شاردبوویانه‌وه و ده‌یانویست له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ره‌وانه‌ی وڵاتی به‌ریتانیای بكه‌ن."
جه‌ختیشی كردووه‌تەوە، سەرجەم تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه و به‌پێی مادده‌ی 25ی سایای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆكراوه‌ته‌وه.