ناس کورد-
ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکی بڵاویکردەوە، دوو سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە لەلایەن دەزگای میتەوە لە سلێمانی کوژراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسە تورکیەکە (سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردووەتەوە، " ئوڵاش دۆغان، بەرپرسی هێزەکانی بەرگریی خۆیی پەکەکە لە عێراق کە ناوە نهێنیەکەی 'ئوڵاش دەرسیم' بووە لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای (میت)ەوە لە شارۆچکەی قەڵادزێی سەربە پارێزگای سلێمانی کوژراوە."
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆڵاش دۆغان چەندین چالاکی دژی هێزەکانی تورکیا ئەنجامداوە و هەوڵیداوە لەو ناوچەیە زانیاریی کۆبکاتەوە."
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، "لەلایەکی دیکەوە، ماوەیەک لەمەوبەر حەسەن ئادر، بەرپرسی سلێمانیی پەکەکە/کەجەکە، لەلایەن دەزگای هەواڵگریی تورکی (MiT)ەوە کوژراوە."