گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کۆتایی هاتن بە لێبڕینی موچە ڕوونکردنەوەی نوێ دەدرێت

2021.06.22 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کۆتایی هاتن بە لێبڕینی موچە ڕوونکردنەوەی نوێ دەدرێت

ناس کورد-

وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەم مانگەش موچە بە لێبڕینەوە دابەش دەکرێت، دەشڵێت، لە مانگەکانی داهاتووشدا ئه‌گه‌ر به‌غدا 200 ملیاره‌كه‌ش بنێرێت هه‌رێم ناتوانێت موچه‌ بەبێ لێبڕین دابه‌ش بكات، چونکە بەشی هەموو پێداویستیەکانى موچە و وەبەرهێنان ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دارا رەشید، وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا (سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "پێموانیە شتێکى نوێ ڕووی دابێت تاوەکو حکومەت بتوانێت ئەم مانگە بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکات، چونکە ئەوەندەی نەماوە بۆ ئەو وادەیە و ئەوەشى من ئاگام لێیە ئەم مانگەش موچە بە لێبرینەوە دابەش دەکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "با ئەوەش ڕوون بێت لاى هەمووان کە ئەگەر بەغداش ئەو 200 ملیار دینارەی بڕیاری لێدراوە بنێرێت، هێشتا حکومەت ناتوانێت بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکات، چونکە هەموو پێداویستییەکانى لە موچە و وەبەرهێنان دابین ناکات."

 

وەزیری پلاندانانی هەرێم ڕوونیشیکردەوە، “ئەگەر لە بەغداوە سەرجەم پشکی هەرێم لە بودجە بێت ئەوا لەوانەیە ئەوکاتە بتوانین خۆمان ڕێکبخەینەوە کە هێشتا بەوەش وەک پێشتریش نابێت."

 

لە هەفتەی ڕابردوودا، سەرۆکی حکومەت و بەشێک لە بەرپرسانی باڵای هەرێم مژدەی ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانەیان لەلایەن بۆ بەغداوە بۆ هەرێم ڕاگەیاند، بەڵام بەگوێرەی قسەکانی وەزیری پلاندانانی هەرێم بەوەش لێبڕینی موچە کۆتایی نایەت.