گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوسراوێک لە وەزارەتی داراییەوە بۆسەرجەم فەرمانگەکان سەبارەت بە فەرمانبەران

2021.06.22 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
نوسراوێک لە وەزارەتی داراییەوە بۆسەرجەم فەرمانگەکان سەبارەت بە فەرمانبەران

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان داوای زانیاری میلاکاتی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست لە فەرمانگەکان دەکات و هۆشداریش دەدات ئەگەر دوابکەون لەو کارە پێشینەی مانگانەیان ڕادەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی کە 13ی حوزەیرانی 2021، دەرچووە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە، تیایدا هاتووە، "دەبێت میلاک بە پێی ئەو خشتانەی ڕەوانەمان کردووە مانگانە لەگەڵ سیدی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی میلاکاتی دارایی ڕەوانە بکرێت."

 

وەزارەتی دارایی هۆشداریشی داوە بە فەرمانگەکان، ئەوەی لەو بابەتە دوابکەوێ ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر و ئەوە پێشینەی مانگانەیان ڕادەگیرێت و بەرپرسیاریەتیەکەش لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.

 

لە نوسراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، پێویستە هەموو داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە میلاک لە 10ی هەموو مانگێک بەبێ کەموکوڕی و دواکەوتن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی.