گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات 

2021.06.22 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بانکی ناوەندیی پلانی هەیە کۆنتڕۆڵی نرخی ئاڵۆگۆڕی دینار بەرانبەر بە دۆلار بکات، ئاماژەی بەوەش کرد، بەمەبەستی  قەڵاچۆکردنی هەلی قۆستنەوەی مەزادی دراوەکان لەلایەن چەند کەسێکی هەلپەرستەوە، بڕیارە لەماوەی داهاتوودا بری دۆلاری خراوەڕوو کەم بکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەیسەل عیساوی، ئەندامی لیژنەکە (22ی حوزەیرانی 2021) بەئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقی راگەیاندووە "لەڕێگەی  چالاککردنی کەرتی تایبەت و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنەران و پێدانی قەرزی ئاسان، بانکی ناوەندیی دەیەوێت لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کەم بکاتەوە".

 

وتیشی "ئاسەوارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هێشتا لەسەرەتادایە، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەکان هاوکاری بانکی ناوەندیی بکەن بۆ سەرخستنی پلانەکەی".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەروو "هەندێک لایەن دەیانەوێت شکست بەپلانەکانی بانکی ناوەندی بهێنن و حکومەت دوچاری شەرمەزاریی بکەنەوە".

 

جەختیشى کردەو "نرخی ئاڵۆگۆڕی دۆلار، تائێستا لەژێر کۆنترۆڵی بانکی ناوەندیدایە، پلان هەیە لەماوەی داهاتوودا گۆژمەکانی دۆلار لەمەزادی دۆلاردا سنوردار بکرێت".