گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى هەولێر: جوانڕۆى باڵەبان خنکێنراوە

2021.06.22 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى هەولێر: جوانڕۆى باڵەبان خنکێنراوە

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، جوانڕۆى باڵەبان هونەرمەندى میللى لە هەولێر خنکێنراوە و بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، کاتژمێر پێنجى بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەرمى ئەو هونەرمەندە لەگوندى پەلکەڕەش سەر بە ناحیەى دێگەڵە دۆزراوەتەوە.

 

وتیشى "ئەو هونەرمەندە خنکێنراوە".

 

هونەرمەند جوانڕۆی باڵەبان ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و کۆمەڵەی ھونەری میللی کوردستان و تیپی جوقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بوو.  

 

پێشتر جەزاى ساز سەرۆکى کۆمەڵەى هونەرمەندانى میللى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، تەرمى ئەو هونەرمەندە دواى کوژرانى لە دێگەڵە فڕێدراوە.  

 

لاى خۆیەوە، خالید دوکانى کەسى نزیکى ئەو هونەرمەندە بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، جوانڕۆیی  شەوى رابردوو چووە بۆ لەفە خواردن و لەهەولێر کوژراوە، لە ئێستادا بەڕێوەن بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکەى.