گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزارەت دوو هۆکارى بۆ هاتنەوەى پارەى زۆرى کارەبا بەپێوەى زیرەک ئاشکراکرد

2021.06.22 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەت دوو هۆکارى بۆ هاتنەوەى پارەى زۆرى کارەبا بەپێوەى زیرەک ئاشکراکرد

 

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، هۆکارى زۆر هاتنەوەى پارەى کارەبا بەپێی پێوەرى زیرەک، قەرزى کەڵەکەبوو،  لە پێویست زیاتر بەکارهێنانی كارەبایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی پێوەری زیرەک لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "زۆربەی ئەو هاووڵاتیانەی دەڵێن پارەی زۆریان بۆ هاتۆتەوە، قەرزی كۆنیان لەسەرە و هەندێکیان نزیكەی ساڵێكە پارەی کارەبایان نەداوە".

 

وتیشى "بەدواداچوونی زۆرمان بۆ ئەو دەنگۆ و ناڕەزایەتیانە كرد كە گوایە پارەی هەندێك هاوبەش زۆر هاتۆتەوە، لەئەنجامدا دەركەوت کە پێوەرە زیرەكەكە بە دروستی پارەی كارەباكەی خوێندووەتەوە، هۆکارەکە قەرزى کەڵەکەبوو،  لە پێویست زیاتر بەکارهێنانی كارەبایە".

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى کارەبا، لەمانگی رابردوو 250 هەزار ماڵ بە پێوەری زیرەك پسوولەی كارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە و لەم مانگەشدا 400 هەزار ماڵ پسوولەی كارەبایان پێ دەدرێت.

 

"ئەو هاوبەشانەی سەرپێچیان لە پێوەرە كۆنەكە یان لە راكێشانی كارەبا كردووە، بەپێی ئەم پێوەرە نوێیە كۆتایی بەم سەرپێچیانە هاتووە، ئەمەش دادپەروەریی لە پێدانی كارەبا بە هاوبەشان مسۆگەر دەکات". 

 

بەوتەى بەرپرسەکەى کارەبا، ووردە ووردە پارەی موەلیدە كەم دەبێتەوە. بەهۆیەوە  ئەم بارگرانییە زۆرە لەسەر شانی هاوڵاتیاندش كەم دەبێتەوە.