گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتبارێكی ’’مەترسیدار’’ لە هەولێر دەستگیر كرا

2021.06.22 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارێكی ’’مەترسیدار’’ لە هەولێر دەستگیر كرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى "تۆمەتبارێکى مەترسیدار" ى راگەیاند، کە بە نارنجۆک روبەڕووى پۆلیس بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی دارەتوو، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ. ص. ا) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (٤٩٥) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەوە و نارنجۆكێكی دەستی گرتە تیمەكانی پۆلیس، بەڵام نەتەقییەوە و بێ زیان بوو، بۆیە هەر زوو هێزەكانی پۆلیس لێی هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتبار، دەستیان بەسەر دوو نارنجۆك و چەكێك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت.

 

لە ئێستادا تۆمەتبارەکە رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و دراوەتە دادگا.