گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هونەرمەندێکى میلـلى لەهەولێر کوژرا و ’’تەرمەکەى لەدێگەڵە فڕێدرا’’

2021.06.22 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
هونەرمەندێکى میلـلى لەهەولێر کوژرا و ’’تەرمەکەى لەدێگەڵە فڕێدرا’’

ناس کورد-

 

سەرۆکى کۆمەڵەى هونەرمەندانى میللى رایگەیاند، هونەرمەند (جوانڕۆی باڵەبان) ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندان لەهەولێر کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەزاى ساز ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، تەرمى ئەو هونەرمەندە دواى کوژرانى لە دێگەڵە فڕێدراوە.

 

تا ئێستا پۆلیسى هەولێر هیچ قسەیەکى لەبارەى کوژرانى ئەو هونەرمەندەوە نەکردووە، ناس کورد پەیوەندى بە پۆلیسەوە کرد بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.

 

هونەرمەند جوانڕۆی باڵەبان ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و کۆمەڵەی ھونەری میللی کوردستان و تیپی جوقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بوو.

 

خالید دوکانى کەسى نزیکى ئەو هونەرمەندە بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، جوانڕۆیی  شەوى رابردوو چووە بۆ لەفە خواردن و لەهەولێر کوژراوە، لە ئێستادا بەڕێوەن بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکەى.