ناس کورد-
هاتوچۆى سلێمانى بڕیارى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتاى دەرکرد و دەڵێت ئەو کۆدەى بۆیان کراوە بەمەبەستى رێگەپێدان نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوێکى هاتوچۆ کە 15 ى حوزەیران دەرکرا و واژۆى فەرەیدون عومەربەرێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى لەسەرە، ئەو کۆدەى بۆ ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا دروست کراوە بە مەبەستى وەرگرتنى ئامار بووەو بە بەڵگەنامەى ڕێگەپێدان ئەژمار ناکرێت.
هەروەها جەختیکردووەتەوە، بوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەکان کارێکى نایاساییە، پێویستە لە کاتى بینینیدا دەستى بەسەردابگیرێت.
لەو بارەیەوە بەختیار محەمەد بەڕێوەبەرى راگەیاندنى هاتوچۆى سلێمانى، بە "ناس کورد" ى وت "تا ئەم ساتە هیچ بەڵێنێک نەدراوە تا ژمارە و مۆڵەت بدرێت بەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە".