گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شەڕی دۆڕاو’’

لاهور شێخ جەنگى سێ بنەماى بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە دیاریکرد

2021.06.22 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى سێ بنەماى بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە دیاریکرد

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، یەکگرتنەوەى پێشمەرگە پەیوەستە بە ڕاگرتنی بنەمای هاوسه‌نگیی و باڵانسی هێز و یه‌كسانی له‌ فه‌رمانده‌یی و مه‌شق و چه‌كدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم جەختیکردووەتەوە "وەک‌‌ یه‌كێتی ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ چاکسازیی و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان".

 

وتیشى "ڕاگرتنی بنەمای هاوسه‌نگیی و باڵانسی هێز و یه‌كسانی له‌ فه‌رمانده‌یی و مه‌شق و چه‌كدا دەبێتە مایەی زەمینەیەکی گونجاو بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستانیش دەببێتە خاوەنی هێزێكی نیزامیی مه‌شقپێكراوی تۆكمه‌ی نیشتمانی".

 

لاهور شێخ جەنگى جەختیکردووەتەوە، بەشداریی "شەڕی دۆڕاوی براکوژی" ناکەن و داوا دەکەن بە ئاشتی کۆتایی بەو گرژییانە بهرێندرێت کە لە ئارادان.

 

دوێنێ دووشەممە 22 ى حوزەیرانى 2021 لە نامەیەکی فەرمیدا، فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی 70ی سەر بە یەکێتی کە ئاڕاستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی کردووە، ئامادەیی دەربڕى تاوەکو هێزەکانیان بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.   

 

میران بەکر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا (21ی حوزەیرانی 2021) ئاشکرای کرد، وەزیری پێشمەرگە ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو)ی یەکەکانی حەفتاو هەشتا دەکات و "لە چەقی بەرپرسیاریەتی نیشتمانیی و نەتەوەیانەش، بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوا دەکات لە هەنگاوەکانی داهاتوو سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە."  

  

دەشڵێت، "هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەکان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەئەنجامی خێراترکردنی پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازیە و ئاراستەی کاروانی چاکسازیش لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت."